"ئایـا شتێـڪ ڕوویداوە؟"
دوای ئەوەی درگاڪەم کردەوە ئەوەی بەردەمم پرسـی ڪە بە دەستێـڪی قژە ڕەشـەڪەی بەرەو دواوە بـرد و پاشـان هاوشێـوەی دەستـەڪەی تری دەستی کردە گیـرفان"پێـموانیـیە ئێسـتا هیچ شتێـڪ ڕوویـدابێـت"
بە تێـنەگەیشـتنـەوە وتـم بەهـۆی تێـنەگەیشـتم لە مەبەسـتی قسـەڪەی
"لـە هـەواڵـەڪان باسـی تـۆ ئەڪرێـت"
"چـیی؟؟ مـن؟
ئایـا مـن هیـچ شتێـڪی خـراپم ڪردوە؟
دزیـم ڪردوە؟
یانیـش هەڵـمڪوتـاوەتـە سەر ڪەسێـڪ؟
بەشـداری دەسـتەیـەڪی مافیـام کردوە؟
پیـاو ڪوژیـم ڪردوە؟"
ئـەوەی بەرامبـەرم تەنـها بەبێـدەنـگی سـەیری ئەڪردم
"گـومـانـەڪانت لەسـەر خـۆت تـەواو بوو؟"
سـەرمـ دانـەوانـد بەهـۆی شەرمەزاری و دەستەڪانـم لە خوارەوە لەسـەر یەڪ دانـا
"ڕاتـڪردووە لەماڵـەوە ؟!"
دوای ئـەوەی گوێـڪانم گوێـبیسـتی ئەو ڕستـەیـە بوون ڪە ترسـانـدمی سەرم بەرز ڪردەوە و سەیـرم ڪرد
ئاشـڪرابووم ...
"ئـەگەر ئەوە ڕاستبێـت ..
بەزووی پێویسـتم بە ڕوونڪردنـەوەیـەڪی خێرا و ڪورت هەیـە ، نامەوێـت لە ڪێشـەی هیچ ڪەسێـڪ تێـوەبگلێـم "
لـە دوای تەواوڪردنی قسـەڪانی پشـتی تێـڪردم و چەنـد هەنگاوێـڪ ڕۆیشـت و پاشـان ئاوڕی بـۆ دامـەوە ،
"ئەتـوانیـت بێـیـتە ژوورەوە تـا باشتـر لەیەڪ تێـبگەیـن""فەرمـوو"
وتـی دوای ئەوەی ڪوپە قاوەڪـەی لەبەردەمم دانـا و منیش وەک سپـاسێڪ ڪەمێڪ خۆم چەمـاندەوە
پاشـان سەرنـجەڪانم گەڕانـدەوە سەر گـوڵـە ڕەنگـاو ڕەنـگـە بۆن خۆشـەڪانی بەردەم پەنجـەرەڪە ڪە چۆن تیشـڪە ڕونـاڪەڪانی خۆرەڪە بەری ئەڪەوێـت ، وەڪ ئەوەی خۆریـش ئاشقـی گوڵـەڪان بێت ، ئاشـقی ناسـڪیـەڪەیان و جوانـیـی پەڕە ڕەنگـاو ڕەنگەڪانیـان ، بۆنیـانپاشـان سەرنـجەڪانم گواستـەوە سەر ئەوەی بەردەمم ڪە دانیشـتووە و بە جۆرێـڪ سەیرم ئەڪات ، وەک ئەوەی چاوەڕێـی ڕوونـڪردنەوە بێـت
قوڕگـم پاک ڪردەوە و ڕووخسـارم جدی ڪرد
ڕوونـڪردنەوەی قورسـە بۆم ، نازانـم ڪە لەوانەیـە دوایی چـی ڕووبـدات"باشـە.....
ڪێشـەیـەڪی خێزانی بچـووڪ بوو"
ڕوونـڪردنەوەڪەم بێـمانـا دەردەڪەوت ، بۆیـە ئاماژەی پێـدام ڪە بەردەوام بـم
هەناسەیـەڪی قوڵـم هەڵمژی و بەردەوامـیم پێـدا
"باشـە ... پێویسـت بوو هاوسـەرگیری لەگەڵ ڪەسێـڪ بڪەم ڪە نەمئەویسـت""واتـا خێـزانێـڪی خراپت هەبوو؟"
"نـانـا نەخێـر ... دایـڪ و باوڪم ڪەسانی باشـ بوون ...
بەڵـام .. پارە هـەموو شتێـڪ ئەگۆڕێـت"
لە کۆتـای ڕستـەڪەمدا دەسـتم خسـتە سەر ڕانـەڪانم و سەرم شۆڕ ڪردەوە بـەرەو خوارەوە"و بـە باش ناویـان ئەبـات"
گوێـم لێ بوو ڪاتێـڪ بە هێـمنی و هێـواشی درڪاندی ، بەڵـام بەس بـوو بۆ ئەوەی گوێـم لێ بێتسەرم بـەرز ڪردەوە و بیـنیـم ڪە چۆن قۆڵـەڪانی لەیـەڪ ئاڵـاندووە و بە ڕووخسـارێـڪی بێ ڪاردانـەوەوە سـەرنجـے پەنـجەرەڪەی بەردەمی ئەدا
و تیشـڪی خۆرەڪە ڪە هێـرشی ڪردبووە سەر ڕووخسـارە پیـاوانـەڪە و وای ڪردبوو چاوەڪانی بە ڕەنگێـڪی قاوەیی ڪاڵ ببریسـڪێتەوە
پێسـتی سـپی تر ڪردبوو و لێـوی زیاتـر ئەبریسـڪایەوە و ڕوونـاڪی ئەدایـەوە
قـژە نەرمەڪەی ڪە چـەنـد تاڵێـڪی ڪەوتبـووە سەر ڕووخسـاری و چاوەڪانی
هـەموو شتێـڪی پیـاوانـە و تایـبەت بوو .. هەر وەڪ ئەوەی بەتایـبەتی دروست ڪرابێـت !سـەیـرڪردنـەڪەی بۆم وای ڪرد سەرنج لەسـەر ڕووخسـاری لابـدەم و هەڵسـامـە سەر پـێ
زەردەخـەنەیـەڪم ڪرد و ڪەمێـڪ خۆم چـەمانـدەوە
"سـپاس بۆ تێـگەیشتـنت"
وتـم و لـە ماڵـەڪە چوومـە دەرەوە ، واهـ ... خۆر تەنـانەت ئاشقی ڕووخسـاری ئەویش بووە
بەڕاستـی خۆرەڪە وای ئەڪرد وا جوان دەربڪەوێت یانـیش بەڕاستـی ئاوا جوانـە؟"زۆر سپـاس"
وتـم و خۆم چەمانـدەوە دوای ئەوەی سیـنیە خواردنـەڪەم لێ وەرگرت و زەردەخەنـەم ڪرد
"چێـژی لێ ببیـنە"
وتـی و پاشـان زەرفـەڪەی دەسـتی پێـدام و ڕوونـڪردنەوەی لەسەری ڪرد
"جلێـڪی سـادەیە، ئەتوانیـت بۆ ڪاتی شۆفێـری بیـپۆشیـت
مـن ڪاتژمێـر ٣ پێویسـتە بچـمـە سەر ڪار""وەڪ بەڕێـوبەری ڪۆمپـانیـایایەګی ئیـفلاس ڪراو دەرئەڪەوم "
وتـم ڪاتێـڪ لەبەردەم ئاوێـنە گەورەڪە سەیری بەرگەڪانی بەرم ئەڪرد ڪە پێـڪهاتبوون لـە قاتێـڪی ڕەش ڪە لەگەڵ پارچـەیـەڪی یەڪ تاڵی تـەنـڪی ڕەش بەڪارم هێـنابوو"ئـامادە بوویـت؟"
بـــــــــــــــــــــەردەوامـــــــــــــــــــــە
YOU ARE READING
||ئاهـەنگـی هاوسـەرگیـریەڪە||✔️
RomanceCompleted ✅ چیـرۆڪی ئێـمە .. لـەو شـەوەوە دەسـتی پێـڪرد ، ڪە لـە ئاهـەنـگی هاوسـەرگیـریـەڪەم هەڵهـاتـم نوسەریـ چیـرۆکـەکە و دروستـکەری بەرگەکـە خۆمم و بردنی هەر شتێـکی چیـرۆکەکەم قەدەغـە ئەکەم .. ! #-٣کورد started : 17/AUG/21 END : 24/NOV/21