پـەڕەی دووەم

1K 121 12
                                    

"دەربـارەتـم نـەزانی .. نـاوت چییـە؟!"
"کیـم نـاری"
"هەروەهـا منیـش جیـۆن جۆنگـکوک"
ئێـستا هێـمن ترە دوای ئـەوەی ڕێـکەوتیـن لەسەر شۆفێـریـکردنی بێـبـەرامبـەر بۆ مـاوەی مانگـێک
"ئەتـوانیـت لە خـانووی باخـچـەکە بمێـنیتەوە ، بەگـشتی شتی پێـویستی تێـ.. "
"خـانووی باخچـەکـە؟!"
وتـم بە ڕووخسـارێکی پرسیـاریـیەوە دوای ئەوەی قسەکـانم پێ بڕی
"بەڵـێ .. کێـشەیـەک هەیـە؟!"
"نـا نەخێـر .. هیـچ کێـشەیەک نییە"
"باشـە کەواتـە ئاسـوودە بـە "
وتـی و بەجێـهێـشتم لە باخچـە گەورەکەی ماڵـەکە

پێـکەنیـنە ساخـتەکەمم کرد و دەستـم بە دەوری خۆمـدا ئەسوڕانەوە
"ههههـ ... چ کێـشەیەک هەیە ، ئەزمونێـکی نوێی ژیانە .. ههههـ"
لێـوەکانم بە توونـدی خستە سەر یەک و برۆکـانم گرژ کرد و دەنگێـکی گریـانی منداڵانـەم دروست کرد
"بەڵـام من ڕاهاتـووم کە لە جێـگەیەکی نەرم و گەرمـدا بخەوم ، حەز بە ئەزمونی لەو شێـوەیە ناکـەم .. "



"پێـویسـتە ئەم پارچـانـەی بەرم بگۆڕم ، ڕقـم لە دەرکەوتنـە پێـوەی "
پشـتم چـەمانـدەوە بـۆ تاڪێـڪی خوارەوە بـەهیـوای ئەوەی چـەنـد پارچـەیـەڪی ئاسـوودەم دەسـتبڪەوێـت بـۆ لەبەرڪردن
بەڵـام دووبـارە ئەویـش خاڵـی بوو لەوەی ڪە مـن ئەمویـسـت

نزیـڪ بوومـەوە لـەو پەنجـەرە بچـووڪەی ڪە بە پەردەیـەڪی سـپی تەنـڪ داپۆشـرابوو
و پەردە تەنڪەڪەم لابـرد بۆ بیـنیـنی ئەوەی مەبەسـتـمە
ئەوەتـاا !
ڕوونـاڪیـە ڪزەڪانی ناو ماڵەڪەی ئەبیـنم ، ڪەواتـە نەخەوتـووە

لـە درگـای ماڵـەڪەیم دا دوای ئەوەی هەناسـەیـەڪی قوڵم هەڵمژی
بەڕاسـتی ڕۆیشـتن بەم جلـە قورسـانـەوە مانـدووم ئەڪات
بیـنیـم ڪە درگـاڪە بە ڕوومـدا کرایـەوە ، لە پشـتیـەوە پیاوێـک دەرڪەوت ڪە
ڪە دەستێـڪی ڪوپێـڪ قاوەی لەنـاو دابوو و دەستێـڪی لە گیرفـانی پارچـەڪەی بەریـدابوو
و  بەشێـڪی چاوی بەقژە خـاوە ڕەشـەڪەی داپۆشـرابوو
ڕووخسـاری وەک ئەوەی نەخشێـنرابێـت !!
هـەمـوو بەشـەڪانی ڕووخسـاری
لوت، لێـو، چـاو، پێسـت
هـەموویـان لـە تایـبەت مەندی مرۆڤێـڪی نـمونەیی بوون !!
"بـمبوورە بەڕێـزم ڪە ناچارم لە درەنـگانێـڪی ئاوادا بێـزارت بڪەم ، ئەوەی ڕاستیـبێـت ئەم جلـانـە زۆر نا ئاسـوودەم ئەڪات پرسیـم گەر هیـچ پارچەیـەڪت هەبێـت پێـمی بدەیـت؟"
وەك قوتابیـەڪی زیرەڪ و گوێـڕایەڵ دوام ..
"ئـەوەی ڕاستیـبێـت ....
هەوڵ ئـەدەم شتێـڪی گونجـاو لەنێـو جلەڪانی خوشـڪەڪەم بدۆزمـەوە ... چـەنـد خولەڪێـڪ چاوڕوان بـە "
دوای وتنـی کۆتـا وشـە بەردەمـمی بەجێـهێـشت




"جلـەڪانی خوشـڪەڪەم زۆر شێـواون ، تـەنهـا توانیـم ئەمە بدۆزمـەوە، هیـوادارم گونـجاو بێـت"

"ئاهـ زۆر سـپـاس ،"






"بـراڪەمممم"
گوێـم لە ناوهێـنانی "براڪەم" بوو بۆ چەندیـن جار بە دەنگێـڪی بەرزی بێ ئابـڕوویـانـە ڪە وای ڪرد لـە خـەونـە قوڵـەڪانـم هەڵبستێـمەوە
بەخێـرایی لە ژوورە بچـوڪەڪەی باخچـەڪە چوومـە دەرەوە و یەڪەم ڪاردانـەوەم داخسـتنی چاوەڪانـم بوو بـە تونـدی و سووڕانـدی ڕووخسـارم بەلایـەڪی تر بەهـۆی بەهێـزی تیـشڪی خۆرەڪە ڪە ڕاستـەوخـۆ بەر چاوەڪانـم دەڪەوت

پاشـان چاوەڪانـم ڪردەوە و بەڕێـزەڪەمم بیـنی ڪە لەبەردەم خانـوەڪەی وەستـابوو و سـەرنجی ئەدام
پێـم باشتـرە بەبەڕێـزەڪەم ناوی ببـەم بەهـۆی دوو هۆکـار کە یەکەمیـان ئەوەیـە ناسیـاوی نزیـکم نییـەو  دووەمیشیـان بەهۆی هەبوونی جیاوازی لە نێـوان تەمەنـمان

دوای چـەنـد ساتێـڪ سەرنـج دانـم سەرنجی چاوەڪانی گواستـەوە بۆ پێشـیـەوە
و لە ناڪاو ڪچێـڪ ڪەوتـە باوەشیـەوە و بە قۆڵـەڪانی جێـگیری کرد

ڪچێـڪی خاوەن قژێـڪی ڕەشـی کورت
ڕفـتارەڪانی وەڪ ڪەسێـڪی سەرخـۆش یان ڪەسێـڪی خاوەن نەخـۆشی ئۆتـیزم بێـت دەچوو

"نـاتـوانـم بڕوا بڪەم بەم بەیـانیـە خواردووتـەوە، ڪوا ویژدانـت؟ بەزەیـت بەجەستەتـدا بێـتەوە"
وتـی و بە دەستـەڪانی لەسەر زەویـەڪە هەڵیـگرتـەوە
"بـراڪەم بیـرم ئەڪردی ، چیمان هەیـە بۆ نیوەڕۆ؟ حـەز بـە قاچـی مریشـڪی توون ئەڪەم"
"هێشـتا ڪاتژمێـر ٨ی بەیانیـیە"
وتـیـو هەوڵیـدا ببـیـباتـە ژوورەوە
بەڵـام لە ناڪاو ئەوەی باوەشـی چـاوی ڪەوتـە سەر مـن
و وەک ڕێزێـڪ ڪەمێـڪ بۆی چـەمامـەوە ، بەڵـام سەیـرڪردنەڪانی خەریـڪە دڵنیـام ئەڪەنـەوە ڪە نەخۆشی دەروونیـە

"ئـەوە کێـیـە؟ خەریـڪی چیـت لەگەڵ ڪچی خەڵـڪی؟"
وتـی ڪاتێـڪ بە ئەستـەم لە وشـە تێـڪەڵاوەڪانی تێـگەیشتـم ، وەڪ ئەوەی تازە فێـری قسـەڪردن بووبێـت

"دەمـت داخـە"

بــــــــــــــــەردەوامــــــــــــــــە










||ئاهـەنگـی هاوسـەرگیـریەڪە||✔️Where stories live. Discover now