کـۆتایی

798 76 11
                                    



"هێـنام" پاسـپۆرتەڪەمی خسـتە نێـو دەستـەڪانم لەبـەردەمی فرۆڪەخانـەڪە
"چـۆن ئەمەت دەسـتڪەوت؟"
"بـاوڪم دزێـڪی بـەهرەمەنـد بوو"
"مەڵێ ڪە ئەم بەهـرەیەت بۆ ماوەتـەوە"
"بـەداخـەوەم"
پێـڪەنیـنێڪی بچـووڪم ڪرد و پاشـان دەسـتی یەڪمان گرت بۆ چوونـە ژوورەوە

ئەم ئەو ڪۆتاییـە بوو ڪە هەمیشـە چاوەڕێ و تامەزرۆی بووم ، لە ڪۆتاییـدا دوونیـا لە پشـتی خۆمـەوە جێ ئەهێـڵم و لەگەڵ خۆشـەویستی ژیـانم ئەژیـم
بەپەرۆشـم بۆ هەر چرڪەیەڪی ئەو ژیـانەی لەگەڵی بەسـەری ئەبەم ..

"نــاری"

گوێـم لە نـاوم بوو بە دەنگێـڪی بەرز ، هەردووڪمان ئاوڕمـان بۆ پشـتەوەمان دایـەوە
فلێـڪسم بیـنی ڪە لولـەی دەمانچـەڪەی لە ڕوومـان ڪردبوو
ئەمتـوانی سووری چـاوی و دەمارەڪانی ملی ببیـنم ڪە نیشـانە بوون بۆ تووڕەیـی

لێـوەڪانم ڪردەوە بۆ قسـەڪردن ، بەڵـام دەنگی فیشـەڪە یەڪ لە دوای یەڪەڪان هەموو دەنگـەڪانی بڕی

بۆ ساتێـڪ بێـدەنگی فەرمانـڕەوایی ڪرد
و پاشـان ژاوه ژاوێـڪی زۆر بڵاو بۆیـەوە لەنێـو خەڵڪیدا

سەیـری ئەوەی تەنیشـتمم ڪرد ڪە خەڵتـانی خوێـنە تۆخـەڪەی بووبوو
دەستـەڪانی شل بوو و لەسەر زەویـەڪە ڪەوت

سـڕ بوو بووم وەڪ ئەوەی ئیفلیـج بم ئەندامـەڪانی جەسـتەم هەمـوو جۆرە جووڵانێـڪیان ڕەت ئەڪردەوە

ڪەوتمـە سەر ئەژنـۆ و بەخێـرایی سەریم خسـتە سەر قاچـەڪانم
باوەشـم لەسەری داو و ڕاستـەوخۆو دڵۆپـە فرمێـسـڪەڪان لە چـاوەڪانم بارین
سەرنجـی ئەو چـاوانەم ئەدا ڪە بێ هیچ مەبەست و وشـەیەکن
لێـوەڪانم تەنـانەت نەیـانـتوانی وشـەیەک بدرڪێنن
لێـوەڪانم و دەستـەڪانم ئەلەرزین و هەستـم بە ئاگرێـك ئەکرد لە ناخـمدا

چـاوەڪانی چیـتر داخران ، تووند تر لە باوەشـم ڪرد و هەموو هێزی قوڕگم بەکارهێـنا و هاواری ناویم ڪرد
بەڵـام هیچ وەڵامێـڪ لەوەوە نەبوو
نـە جووڵانێـڪ
نە وشـەیەک
نە ترپەیەکی دڵ
نـە ڪردنەوەی چاوێـڪ

تەنهـا جەسـتەیەڪی ساردی ڕەنگ سپیـم لە باوەش گرتبوو

بە دەستێـڪم بە تەواوی هێـزم لە دڵم ئەدا و ناویم ئەهێـنا
بە تـووندی جەستـە بێ هەستـەڪەیم ڕائەوشـاند و بۆی ئەگریـام ، ئەپـاڕامەوە تەنهـا جارێکی تر چـاوەڪانیم بۆ بڪاتەوە

بـەڵـام نەڪرایـەوە ...

ڪـــــــــــــــــۆتـــــــــــــایـــــــــی

||ئاهـەنگـی هاوسـەرگیـریەڪە||✔️Where stories live. Discover now