𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑂𝑛𝑒

86 16 53
                                    


𝖽𝗈𝗇'𝗍 𝗁𝗂𝖽𝖾 𝗂𝗇 𝗍𝗁𝖾 𝖽𝖺𝗋𝗄

𝗌𝗍𝗈𝗋𝗒 𝗐𝗋𝗂𝗍𝗍𝖾𝗇 𝖻𝗒 𝘇𝗵𝗶𝗹𝗮

𝗌𝗍𝖺𝗋𝗍∗

«ئەو لە سوچێکی ژوورەکە دانیشتووە و هەموو ڕووناکییەکان کوژاونەتەوە»

«لەناکاو زەنگی دەرگاکە لێیدا،، بۆ یەکەم جار زەنگی ئەو ماڵە لێدرایەوە دوای ئەو ساتەی مردنی باوکی هیچ کەسێک تەنانەت هەواڵیشی ناپرسێت»

"لەوانەیە خەیاڵ بێت"

«یوونگی وایوت و هێشتا باوەڕی نەدەکرد کە زەنگ لێدەدا»

«بۆ دووەم جار دووبارە لێدرایەوە»

«بە بێزارییەوە هەستا و بەرەو لای دەرگاکە ڕۆشت»

یوونگی: تەنها شەوان کراوەیە
«ویستی دەرگاکە دابخات بەڵام هیچ کەسێکی لێ نەبوو جگە لە کاغەزێک لەسەر ئەرزەکە»

یوونگی:بە نەفرەتبن بۆچی واملێدەکەن ڕووناکی خۆر ببینم!
«بە خێرایی نامەکەی هەڵگرت و دەرگاکەی داخست»

«نامەکەی لەسەر مێزەکە دانا و دووبارە ڕۆشتەوە سەر سیستەمەکەی»

«دووبارە و دووبارە هەستی بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکرد»

«هەستا لەسەر جێگەکەی و ساردییەکی لە سەلاجەکە دەرکرد»

«نامەکەی هێنا و لەسەر سیستەمەکەی دانیشت»

«کردییەوە بەڵام تاقەتی خوێندنەوەی نەبوو بۆیە جێیهێشت»

«وا کەمێکی تر خەریکە ئەبێتە ئێوارە بۆیە دەستیکرد بە ئامادەکردنی نانی ئێوارە»


«دوای نیو کاتژمێر خواردنەکەی تەواوکرد و دانیشت لەسەر ئەرزەکە و ویستی پەرداخێک بهێنێت بەڵام چاوی کەوتە سەر ڕستەیەک..»

"باوکت شانازیت پێوە دەکات"

«خێرا نامەکەی هەڵگرت و دەستی بە خوێندنەوەی کرد»

"سڵاو بەڕێز مین یوونگی، ئێمە وەکو ناسنامەی جەی ئێوە بانگهێشت دەکەین بۆ شوێنەکەمان هیوادارین ئێوە بەژداری بکەن وە باوکتیش بە هەمان شێوە هاتوەتە ئەم شوێنەی ئێمە وە زۆر بە باشی یارییەکەی ئەنجامدا و بۆیە ئێمە تۆ وەکو کوڕی مین ئێوە بانگهێشت دەکەین دڵنیام گەر تۆ سەرکەوتوبی باوکت شانازیت پێوە دەکات، گەر زانیاری زیاترت ئەوێ سەردانی شوێنەکەمان بکە تکایە. لەلایەن ناسنامەی جەی."

یوونگی:ئـ-ئەمە چییە..؟
«فرمێسکەکانی کەوتن و دانیشت»

«دوای کەمێک زەنگی مۆبایلەکەی یوونگی، هەستا و فرمێسکەکانی سڕی و پەیوەندییەکەی هەڵگرت»

Wellcome to identity J. ⋄ᵏᵘʳᵈⁱˢʰ Where stories live. Discover now