𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒇𝒐𝒖𝒓

31 8 0
                                    

𝖽𝗈𝗇'𝗍 𝗁𝗂𝖽𝖾 𝗂𝗇 𝗍𝗁𝖾 𝖽𝖺𝗋𝗄

𝗌𝗍𝗈𝗋𝗒 𝗐𝗋𝗂𝗍𝗍𝖾𝗇 𝖻𝗒 zhilaaa

𝗌𝗍𝖺𝗋𝗍∗

نەفرەت لە هەر ئەرکێک ئەگەر تۆ بریندار بی




































من ئێستا کەسێکم بینی سەیری دەکردم دوای ئەوەی ئەوم بینی یەکسەر لەبەرچاوم ونبوو!

ئەو.. وەکو ڕووحێک وابوو، ئەمە.. ئەمە چییە!!!

وە تەواوی جەستەشی هەمووی شینێکی کاڵ بوو

بەهەرحاڵ.

«دەستی کردەوە بە ئەرکەکەی»

کۆتایی بیرکردنەوەی جین..٠





لەلای دامیــ:

دامی:ئاهـ ئەمە بێزارییە هیچ-
«بە خێرایی ئەوەی بینی و ڕۆشتە لای»

دامی:ئەمە چەقۆیە!!!

دامی:بەڵام ئەمە لە چەقۆی پەیکەرتاش دەچێ..

«ئۆهـ وادیارە هێزە سەرەکییەکەی خۆی دۆزیوەتەوە»

دامی:ئەمە زۆر جوانە ئای خوایە!!
«بە دڵخۆشییەوە دەیویست بڕوات بۆ لای مۆمۆ و ئەوەی نیشان بدا»

«بە شێوەیەکی کیوت ڕاکرد و بەرەو لای مۆمۆ دەچوو»

«بە پێڵاوە بەرزەکانی ڕایدەکرد لە کاتێکدا دەنگێکی زۆر دەردەچوو لە پێڵاوەکانی ئەوە وایدەکرد ئەوانەی چواردەوری شوێنەکە گوێیان لێی بێ»

«هێرشبەرەکە ئاوڕی دایەوە و لە کۆتاییدا کەسێک هەیە بیکوژێت ئەویش بە ڕادەی ئەو خێرا دەڕۆشت و دەیویست بگات پێی»

«تا ئەو کاتەی هێرشبەرەکە نزیکی بوویەوە و دەنگی دڵی دامی بەرزتر دەبوویەوە بە ڕادەیەک ئێستا دەتوانێت دڵی خۆی ببینێ!!»

«هەستی کرد ئەمە ئاسایی نییە و هەر زوو خەندە شیرینەکەی نەما و پێش ئەوەی ڕوو لە دواوە بکا هێرشبەرەکە دانەیەکی لێدا»

دامی:ئااهــ
«ئازاری زۆر بوو و کەوتە سەر ئەرزەکە»

«کاتێک کەوتە سەر ئەرزەکە چەقۆکەی بە شێوەیەکی ڕێک لە دەستی جوڵاند و دوای ئەوەی کەوت چەقۆکەش لە دەستی کەوت»

دامی:هێشتا زۆرم ماوە تا بژیم نامەوێ ئێستا بمرم..
«بە گریانەوە سەیری خوارەوەی ئەکرد، تا گوێی لە دەنگێک بوو وەکو ئەوەی چەند پەیکەرێک لە یەکتر بدەن و بشکێن هەر دوای ئەوەش گوێی لە دەنگێکی تر بوو کە دەیوت..»

Wellcome to identity J. ⋄ᵏᵘʳᵈⁱˢʰ Where stories live. Discover now