⋄𝖽𝗈𝗇'𝗍 𝗁𝗂𝖽𝖾 𝗂𝗇 𝗍𝗁𝖾 𝖽𝖺𝗋𝗄
⋄𝗌𝗍𝗈𝗋𝗒 𝗐𝗋𝗂𝗍𝗍𝖾𝗇 𝖻𝗒 zhilaaa
⋄𝗌𝗍𝖺𝗋𝗍∗
لێکۆڵەر
نامجوون:ئێوە ئەوکەسانەن کە لە ساڵی ١٨٠٢ کاریگەریتان لەسەر یاری ناسنامەی جەی جێهێشت دوای مردنتان.. وادیارە ئێوە دووبارە لەدایکبوونەتەوە و دووبارە ڕێگەتان لێرە دۆزییەوە
«دوای کەمێک بیرکردنەوە هەرچەندە ئەستەم بوو بۆیان کە ئەوە قبوڵ بکەن بەڵام تێگەیشتن لێی»
یوونگی:کەواتە تۆ خاوەنی یارییەکەی؟؟
نامجوون:نەخێر «زەردەخەنەی کرد» من تەنها لێکۆڵەر بووم کە دایک و باوکم لەدەستدا ئەوکات من تەمەنم ١٢ ساڵ بوو بە ڕووداوێکی نادیار دیاریان نەمابوو وە هەرگیز لاشەکەیان نەدەدۆزرایەوە ئەوەش وای لێم کرد ببم بە لێکوڵەرێک و بە هەموو ڕووحمەوە بەدوای ئەو کەسە بگەڕێم کە وایکرد
مۆمۆ:ئەی پۆلیس؟
نامجوون:بەداخەوە ئەوان بۆ ماوەی چوار ساڵ خەریکی ئەو دۆسیەیە بوون بەڵام نەیانتوانی تەنانەت شوێنەکەش بدۆزنەوە یان جەستەیان
نامجوون:٣ ساڵ بەسەر بوونم بە لێکۆڵەر ڕۆشت هێشتا نەمدەدۆزینەوە، تا ڕۆژێک نامەیەکم بۆ هات لەلایەن ناسنامەی جەی وە لەسەری نووسرابوو : "سڵاو کیم نامجوون، ئێمە هەوڵ دەدەین دایک و باوکت بدۆزینەوە ئەگەر ئەتەوێ ئەوا وەرە بۆ ئەم ناونیشانە " .
نامجوون:لە سەرەتادا کەمێک گوومانم هەبوو بەڵام دەمویست بزانم چۆن منیان دۆزییوەتەوە و چۆن ناوم دەزانن!!؟ بەڕێکەوتم بۆ ناونیشانەکە و ئەوەندەم زانی لەهۆشبرام و بە ناو دارێکدا بردمیان
نامجوون:وە دواتر بە زۆر منیان کرد بە خاوەنی ئەم یارییە لەلایەن هەندێ بووکەڵەی زۆر گەورە وە جەستەی دایک و باوکمیان دۆزییەوە بۆیە منیش وەکو سوپاسێک لە کۆتاییدا ڕازی بووم بەڵام تەنها بۆ ٤ ساڵ ئەمەم ویست دوای ئەوە داوام لێ کردن کە دەمەوێ واز بێنم بەڵام هههه هەڕەشەیان لێم کرد بەوەی گەر دەرچم لێرە پارچە پارچەم دەکەن.. وە ئەگەر بە ویستی ئەوان ڕەفتارم نەکردبا ئەوا جەستەی دایکم و باوکمیان دەردەکرد لە ژێر خاک و ئەوانیان پارچە پارچە دەکرد بە کورتی کۆنتڕۆڵ دەکرام
ESTÁS LEYENDO
Wellcome to identity J. ⋄ᵏᵘʳᵈⁱˢʰ
Terrorبەخێربێیت بۆ ناسنامەی جەی⋅ مرۆڤێک ئەوێ بەڕێوە ئەبات؟.. یاخود.. بوکەڵەیەک؟ ⋅پێنج کەس هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانیان دەدەن بەهۆی ئەوەی کە لە قوڵایی ناخە تاریکەکە دەژین ، لەلایەن ناسنامەی جەی بانگهێشت دەکرێن کە یارییەکی زۆر ترسناکە ژیانیان لە دەستی هێرشبەرێ...