𝒫𝒶𝓇𝓀 𝒥𝒾𝓂𝒾𝓃

20 4 7
                                    

Jimin








































بە دەستێکم چەپکە گوڵەباغێکی سوورم بەدەستەوە بوو، ئەڕۆشتم بۆ بینینی تاکە کەسم لە جیهانە بچووکەکەم، «لیلی».
بە زەردەخەنەوە ئەڕۆشتم..بەڵام ئەزانن مانای گوڵەباغی سوور چییە؟ مانای خۆشەویستییە..

"من پێویستە داوای لێبووردن بکەم بۆ ئەو کارە گەمژانەییەی دوێنێم، هەرگیز نەئەبوو گومانی لێ بکەم..بە هەڵە ئەوم تاوانبار کرد "

دەرگای ماڵەوەم کردەوە یەکەم شت چاوەکانم بەدوای ئەو ئەگەڕا..

"لـ-لیلی؟"
بە هێمنی ئەوەم وت، پێموابێت من هەڵە نەبووم..

مێشکم هەوڵی ئەدا دڵم ڕێکبخاتەوە..

"چی ڕووئەدا لێرە؟"
نەفرەت خەریکە هەستەکانم دەستم بەسەردا دەگرێ!

لیلی خێرا پاڵی بە ئەو پیاوەی پێشی دا و دووریخستەوە

"تـ-تۆ نەتوت درەنگ دێیتەوە!؟"

"ئێستا ئەوە گرنگە؟ "
بە هێمنی وتم..ئای خوایە توڕەیی خەریکە دەستم بەسەردا دەگرێ

"جیمین! گوێبگرە- من.. ئاهـ"
لیلی هەوڵی ئەدا بابەتەکە ڕوونبکاتەوە، ئەو پیاوەی پاڵی پێوەنا هاتە نزیکیەوە و دەستی گرت..

"دەی لیلی! چی ڕوونئەکەیتەوە؟ ئەو هەمووشتێکی بینی چی ماوە بۆی باسبکەی؟"
ئەو پیاوە بە تیژی وتی

"کەواتە من هەڵە نەبووم دەربارەی دوێنێ..پشتگوێ خستنی نامەکانم، چوونە دەرەوەی زۆر بە بێ من بۆ ئەو بوو؟؟"
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەم فرمێسکەکانم بکەوێت

"جـ-جیمین ڕوونیئەکەمەوە تکایە..ئـ-ئەو"
بە شڵەژانێکی زۆرەوە ئەیوت نەیئەزانی ڕوو لە من بکات یان خۆشەویستە نوێکەی

"!!دەی ئازیزم پێی بڵێ"
پیاوەکە وتی پێموابێت ئارامی لەدەست دابوو بۆ دەربڕینی خۆشەویستییەکەی

"ئم..ئـ-ئەو خۆشەویستی منە جیمین..من چیتر ناتوانم بەردەوام بم لەگەڵ تۆ...بمبوورە"
سەیری هەموو شوێنێکی ئەکرد جگە لە چاوەکانم..

دڵم دەستی بە ئازار کرد چیتر نەمتوانی گوڵەکان بگرم بە دەستەوە..

"!!!بڕۆنە دەرەوە لە ماڵەکەم!!نەفرەتینە!"
بە هاوار و تووڕەییەکی زۆرەوە وتم
تەنانەت لە ماڵەکەی منیشن؟؟ چەند سەیرە!

"ماڵەکەت هێندە بەنرخ نییە"
پیاوەکە دەستی لیلی ڕاکێشا و بەرەو دەرەوە ئەڕۆشتن

"پەشیمان ئەبیتەوە لیلی نەفرەتی!!!"
بە هاوار و توڕەییەوە وتم

بەڵام ئەوان تەنانەت ئاوڕیشیان نەدایەوە..؟ واااوو بەڕاستی ئێستا بەتەواوی هەست بە ئەوە ئەکەم کە من شایەنی هیچ شتێک نیم لەم ژیانە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 13, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Wellcome to identity J. ⋄ᵏᵘʳᵈⁱˢʰ Where stories live. Discover now