بەشی یەکەم

96 19 2
                                    

. ئێوارەیەک نزیکبوو دونیا تاریک بێت بەرەو ماڵەوە ئەگەڕامەوە ، گوێم لەدەنگێک بوو لە سوچێکی کۆڵانە باریکەکەی لای ماڵمانەوە بانگی کردم ....
-هێی...
زۆر ترسام، شوێنەکە تاریکبوو هیچ دیار نەبوو، لە شوێنی خۆم ڕێک وەستام کەمێک گوێم شلکرد و چاوک کز کردەوە، دوبارە بانگی کردم ..
-هێی ... هێی لەگەڵ تۆمە ... یارمەتیم بە.
ترسام قۆڵبڕو شت بێت خێرا بە هەموو هێزمەوە ڕامکرد هەتاوەکو ماڵەوە نەوەستام.

ئێوارەی دواتر لەکاتی گەڕانەوەم دوبارە دەنگەکە بانگی کردم بەڵام ئەمجارە لاوازتر و کزتر دەنگی ئەهات دوبارە وتیەوە
-هێی~~ .... لێت ئەپاڕێمەوە یارمەتیم بدە ... خوێنێکی زۆرم لێ ڕۆشتوە وابڕوات ئەمرم ..... تکایە ...
بە ئاستی دەنگی زانیم بریندارە لێی نزیکبومەوە ڕوناکی مۆبایلەکەم هەڵکرد بینیم هیچ کەسێک لەوێ نییە، خەریکبوو ئەترسام لەبەر خۆمەوە پێشبینی تارمایم ئەکرد بۆخۆم، ئەژنۆکانم ئەلەرزین وەکو پەروانەی فڕۆکە سەرم بۆ هەموو لایەک ئەسوڕان، ڕەنگم تەواو پەڕیبوو کەمی مابوو لە ترسا ببورێمەوە، لەناکاو دەنگەکە وتی...
-لەخوارەوەم ... ئەوەتام ... تەماشای زەوی کە ...
تەماشام کرد هیچی لێنەبوو بەڵام خوێنم بینی لەسەر زویەکە ..
-نزیکبەوە لەپەنای کارتۆنەکەم ...
کارتۆنەکەم لادا بینیم بێچوە پشیلەیەکی ڕەنگ خۆڵەمێشی لێیە هەردوو پەلی دواوەی شکاوە و خوێنی لێ ئەهات، بەڵام ئەوە نەچوە ئەقڵمەوە کە ئەو پشیلەیەبێت سەرچاوەی دەنگەکە، سەرم سوڕان و تەماشای سەرەوەم کرد، دوبارە دەنگەکە قسەی بۆکردم ...
-چییە ؟ ئەڵێی تۆش باوەڕ ناکەی من قسە ئەکەم !؟ ... ئەوەنە تەماشای سەرەوە مەکە تکائەکەم یارمەتیم بە وابڕوات ئەمرم ...
باوەڕم بە چاوی خۆم نەهات، پشیلە ... قسە بۆ من ئەکات ... داوای یارمەتی ئەکات ...، دڵنیابووم لەوەی بەتەواوی شێت بوم، بەڵام بەڕاستی ئەوە پشیلەکەبوو قسەی ئەکرد زۆر زمانی پاراو بوو.
خێرا بە گامۆڵکێ لەسەر ئەژنۆکانم لێی دورکەوتمەوە وە بەرەو ئاراستەی ماڵەوە ڕۆشتم، چیتر هێزم تیانەمابوو کەمێک ئەڕۆشتم و ئەکەوتم هەتاوەکو لە پێچە تاریکەکە درەچووم و ئاڕاستەی ماڵەوەم گرتە بەر.
بەڵام ......

پشیلەی قسەکەر .....Where stories live. Discover now