پشیلەی قسەکەر ... «بەشی دووەم»

59 18 0
                                    

    بەڵام بیری ئەوەی پشیلەکە خوێنی لێ ئەڕوات و ئەمرێت زۆر مێشکی داگیر کردم، نزیکی ماڵەوە بومەوە و هەر لەو بیرکردنەوانەبووم، هەستم کرد کە لەوانەیە وڕێنەیە بوبێت، بەڵام نەمتوانی ئەو وشەیە قبوڵکەم، گەڕامەوە بەهێواشی بەرەو پشیلەکە بینیم تەواو بێهێزبوەو بەچاوێکی زۆر خەمناکەوە تەماشای ئەکردم، وام دانا کەهەر قسەی نەکردوە هەڵمگرت و بردمەوە بۆ ماڵەوە و لە نزیک ئاگرەکە دامنا لە ئینتەرنێت زۆر گەڕام دواتر توانیم شێوازی چارەسەری برینی مانگا و بزن بدۆزمەوە بەهەمان ڕێگا ئەویشم چارەسەر کرد، ئاو و کەمێ شیرم بۆ دانا، هەندێ خواردنی خوارد و خەوت.
بەتەواوی باوەڕم بەخۆم هێنا کە تەنها خەیاڵبوە کە قسەیکرد، لە تەنیشتی خەوم لێکەوت لەخەیاڵم نییە چەنێکبوو کە نوستبوم بە دەنگی هەڵسام لەخەو، بەڕاستی زۆر شۆکببوم نەم ئەزانی ئەبێ چیبکەم باوەڕ کەم یان نا کە قسەئەکات. دەستم بە پرسینکرد و وتم ...
-باشە تۆ هەر بەڕاستی قسە ئەکەیت ! چۆن؟ کێ فێری کردی؟ بەڕاستی تۆ پشیلەیت یان وەک شازادەی بۆقەکە گەر چارەسەرت کەم ئەبی بە کوڕێکی جوان؟ ....
خۆشم سەرم لە قسەکانی خۆم دەرنەئەکرد، هەر نەمەزانی وا من خەریکم لەگەڵ پشیلەیەک قسەئەکەم؟! بەڕاستی تەواو شێتبوم ...
وتی ...
-ئەتەوێ چیرۆکی خۆمت پێ بڵێم ؟
+بێگومان، باسیکە بزانم بۆ وایت ...
- کاتێ چاوکردەوە ئاسمان تاریک بوو لەگەڵ براکانم شیری دایکمان ئەخوارد، باران ئەباری و دایکم تەواو تەڕبوو وە زۆر سارد بوو، لە پێچێکی تاریک ئەژیاین لەگەڵ دایکم و دوو براکەم.
چەند هەفتەیەک لەگەڵ دایکم لەو جێیەبوین، دوا نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەی کە بانگمکردی ...،
+ئەوڕۆژەی بانگی منت کرد ....
-بەڵێ، لە دەنگ و ئازاری بەرکەوتنی بەرد خەبەرم بۆیەوە دایکم مایەوە و هەر سێکمان ڕامانکرد پیاوێک بە بەرد و دار لە دایکمی دا و پەراسوی شکان براکانیشم بەر بەردی مناڵەکان کەوتن و خوێنیان لێ ئەهات زۆر خێرا ڕامکرد من ڕزگارمبوو بە دوو پێی شکاوەوە، نازانم ئایە خێزانەکەم ماون یان نا تەنها هیواخوازم جارێکی تر تامی شیری دایکم بکەمەوە ...
دڵم پڕبوو بیری دایکی خۆمم کەوتەوە ئەو کاتەی مرد چیملێهات و هەستم چۆنبوو لەدوای، بەڕاستی منیش هیواداربوم کە بەڕاستی زندوو مابن، بەخۆمم وت گەر بیاندۆزمەوە هەموویان چارە ئەکەم لەکاتێکدا ئەمزانی پارەی تەواوەتیم نەییە بۆ ئەوە ....
سبەی هات و بێچوە پشیلەکەم برد بۆ ڤێتەنەری بەڵام بەڵێنم لێوەرگرت جگە لە زمانی خۆی بە زمانی ئێمە قسەنەکات، چارەسەری قاچیم کرد و بەرەو دۆزینەوی دایکی و براکانی ڕۆشتین ....

پشیلەی قسەکەر .....Where stories live. Discover now