پشیلەی قسەکەر «بەشی سێیەم»

52 18 0
                                    

   گەشتینە ئەو شوێنەی کە پشیلەکە لە دایکی و براکانی جیابۆیەوە، ئەو ناوچەیە زۆر بەجوانی گەڕاین بەڵام هیچی لێنەبوو، بۆیە پرسیارمان لە خەڵکی شوێنەکە کرد، لە دوکاندارێکی پیرم پرسی کە هیچ دایکە پشیلەیەک و چەند بەچکەیەکت نەبینیوە، وتی کە دایکێک و دوو بێچوی بینوە بەسەختی برینداربوون و یەکێ لە بێچوەکان مردوە دایکەکە و بێچوەکەی تر لەگیانداندا بوون بۆیە کارگوزاری شارەوانی ئەوانی لەنێو زبڵ خستوە و فڕێیداون.
کە گوێم لەوە بوو موچورکەیەک بە هەموو لەشما هات خۆم بۆ ڕانەگیرا، فرمێسک لە چاوم گیربوو، هەروا پشیلەکەم هەڵگرت و بەرەو ماڵەوە هاتینەوە، بارودۆخەکە بۆ من زۆر ناخۆش بوو بەڵام بۆ پشیلەکە زۆر خراپتر بوو بەدرێژای ڕۆژ لە بەرامبەر پەنجەرەکە بە بێدەنگی ئەوەستا نان و ئاویشی زۆر بەکەمی ئەخوارد.
چەند ڕۆژێک تێپەڕی هێواش هێواش پشیلەکە باشتر بوو وە زیاتر قسەمان ئەکرد و کامان پێکەوە بەسەر ئەبرد، بڕیارم دا ناوی لێبنێم لیۆ ئەویش بەدڵی بوو، نزیکی مانگێک تێپەڕی و بابەتەکە بەرەو کاڵبونەوە ڕۆشت وە کۆمەڵێ یاری جیاوازم بۆی کڕی بەڕۆژ من لەسەر کار بوم شەوانەش پێکەوە یاریمان ئەکرد، لە ڕۆژە پشوەکانیشدا ئەچوینە دەرەوە بۆ پیاسە، بەتەواوەتی تەنهای لەبیرم بردبۆیەوە کاتەکانمان زۆر خۆشبوو پێکەوە، هەندێ کات هاوڕێکانی کارەکەم گاڵتەیان پێئەکردم ئەیانوت لەجێی گرینگی دان بە ئاژەڵێکی کۆڵان هەوڵدە خۆشەویستێک بدۆزەوە و هاوسەرگیری بکە، بەڵام لام گرینگ نەبوو چی ئەڵێن زۆر دڵخۆشبوم لەگەڵ لیۆ.
کاتەکانمان ئاوا تێپەڕین زیاتر لە ساڵێک بەو شێوەیە بووین، شتەکان باش بوون هەتاوەکو ئەوکاتەی لیۆ ڕفتاری گۆڕا، یاریکردن و هەڵسوکەوتی ئاسای بوون بەڵام هەندێ کات ئەیوت:
-لەوانەیە ئەو پشیلانەی لەسەر خانۆکان بازدەدەن و لەکۆڵانەکان ڕادەکەن زۆر دڵخۆشبن.
یان هەندێ کات وەکو هەمیشە زوپاسی ئەکردم بەڵام  ئەیوت:
-ئەگەر چەند هاوڕێیەکم هەبێت لەوانەیە ژیانم خۆشتر بێت.
ئەترسام لەوەی داوای ئەوە بکات بەیەکجاری بڕوات، چونکە لە قسەکانیا وادیاربوو حەزی لەوەیە ئازادی هەبێت، منیش بەهۆی ترسەکەمەوە زیاتر لەماڵەوە ئەمهێشتاوە، بەڕادەیەک ڕۆژە پشۆکانیش نەئەچوینە دەرەوە، بەهیچ شێوەیەک نەم ئەویست بڕوات ئەترسام لەدەرەوە ئازاری پێبگات.
زۆر ڕێگر بووم لێی تا وایلێهات ڕۆژێکی لە کرانەوەی دەرگاکە هەلی وەرگرت و ڕۆشتە دەرەوە، ویستم بیگرم بەڵام نەمتوانی، نزیکی ئێوارە هاتەوە، زانی کە لێی توڕەم و نامەوێ یاری لەگەڵ کەم بۆیە پێی وتم:
-تەنها حەزم کرد هەندێ پیاسە بکەم ئەوەتا ئازارم پێنەگەشت

پشیلەی قسەکەر .....Where stories live. Discover now