پشیلەی قسەکەر «بەشی چوارەم» کۆتای

56 18 1
                                    

ئەو زۆر پێداگربوو لەسەر ئەوەی کە بچێتە دەرەوە و لەگەڵ جیهانی دەرەوە هەڵسوڕێت، هەرچەند من زۆر ڕێگریم لێ ئەکرد و دڵخۆش نەبووم بەوەی کە ئەچوە دەرەوە، لەوە ئەترسام کە وەکو خێزانەکەی بێویژدانانە لەناوببرێ، هەرچەندە کەمێ ئاسوودەکەر بوو کە ئەمبینی دڵخۆشە و هاوڕێی هەیە.
بەڵام هەمووکات حەزی زانینی ئەوەمئەکرد، ئەو زۆرجار بیربندار ئەکرا، هەندێ کات بەسەختی توشی شەڕ ئەبوو، هەندێ کاتیش لە سەرما دەلەرزی کە ئەهاتەوە، بەڵام بەردەوام بوو لە چونەدەرەوە وە دڵخۆشیشبوو بەوە، بەڕاستی ئەمویست بزانم بۆیە پرسیم:
- بۆ؟  بۆچی سەرەڕای ئەو هەموو هیلاکی و زەحمەتییە یەشتا ئەوە ئەکەیت؟
وەڵامێکم وەرگرت کە ئتر ئەو پرسیارەی لە مێشکم نەهێشت کاتێک وتی :
+ مانەوە لە ژورەوە و خۆدوورگرتن لەو بەربەستانەی لەدەرەوە توشمئەبن زۆر ئاسودەبەخشە، بەڵام دڵخۆشکەرنییە، ئێرە وەک زیندانی کەسە بێتاوانەکانە، ئەو کەسانەی کە نایانەوێت توشی بەربەستببن و کێشەیان هەبێت، چونکە متمانەیان بەخۆیاننییە کە بتوانن بەرپرسیارێتی ئەو بڕیارانە هەڵگرن کە بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانە ئەیدەن، ئەوان بەخۆیان ئەڵێن خۆلەکێشەلادەر، بەڵام ڕاستێکەی بێ متمانەییە، وە کەمێک ترسنۆکی، ئەوە دڵخۆشم ئەکات کە توشی کێشە ئەبم چونکە خۆم بڕیار ئەدەم وە خۆشم چارەسەریئەکەم، وە بەرپرسیارێتی بڕیارەکەم هەڵئەگرم، من ئەو جۆرە ژیانەم ئەوێت، ئازارێک لە ئازادیم بببینم دڵخۆشکەرترە لە ئاسودەی زیندان.
دوای ئەو قسانەی گرێیەکی تێکئاڵاوی لەناو بیرمدا دروستکرد، ئەو چەندڕۆژە هەموو بیر و هۆشم لای واتای متمانە بەخۆبوون و بەرپرسیارێتی هەڵگرتن و بڕیاردان بوو، کۆمەڵێک پرسیار هاتن و ئەچوون لەکۆتایدا ئەوەی وەڵامی هەمووی ئەدایەوە "ئەو ئازارانەی لە ئازادیم ئەیبینم دڵخۆشکەرن، چونکە ئەوە بەرپرسیارێتی ئەو بڕیارەیە کە خۆم داومە" ...
کات ڕۆشت، ڕۆژێک لەکاتی گەڕانەوەم دا لەبەردەم دەرگا داخراوەکەی ماڵەکەمدا پشیلەکەم بینی، ئەو ... ئەو لە گیاندانی دابوو، ئەو بەرەو مەرگ ئەچوو، ڕەنگە خۆڵەمێشێکەی سوور هەڵگەڕابوو، هەموو جەستەم سڕبوو کەوا بینیم، بەڵام نازانم بەڕاستی چ هەستێکم هەبوو دوای ئەوەی پێی وتم:
+ دڵتەنگ مەبە من بە دڵخۆشی ئەمردم "مردنم بە ئازادی زۆر دڵخۆشکەرترە وەک لەوەی بژیم لەو زیندانەی ناوی ئاسودەییە".
ئێستاش بیر لەوە ئەکەمەوە ئایا ئەو ڕاستبوو یان هەڵە، چیی تێدایە گەر بە ئاسودەی بژیت بە ژیانێکی سادە دوور لە بەربەست، یان ژیان مانای هەیە بەبێ کردنەوەی گرێکان و چارەسەری بەربەستەکان؟! باشە خۆ لەکۆتایدا ئەوەش بۆ ئاسوودەی ئەکەین.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Nov 28, 2021 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

پشیلەی قسەکەر .....Where stories live. Discover now