"وای وای ئەمە چی بوو؟"" مەگەر بەخۆرایی باسی دەکەم ؟"
" ئەو زۆر جوانترە لەوەی کە بیرم لێی دەکردەوە "
" تۆ واز لەم بابەتانە بێنە بەم زوانە بۆی دەچمە پێش دەمەوێت پەیوەندیەکەمان توند تر بێت گەر بە نھێنیش بێت "
" نــا تکات لێدەکەم جۆنکوک وامەکە"
" من چی تر بەرگەناگرم من بێزارم ئەویش ھەروەتر خۆت بینیت کە ھاوسەرەکەت چۆن چاوی لە لیندا بری بوو مینا دەبێت لەمە تێبگەیت کە خۆشەویستی بەزۆر ناکرێت
تشولین چی لەمن دەکات تۆش ئاوا لە تایھیونگ دەکەیت ئەو بەھۆی خوشکەکەی بەتۆوە بەستراوە وە منیش بەھۆی تۆوە بە ئەو بەستراوم دەبێت رابێیت من ناتوانم بەرگەی قسە ناخۆشەکانی تشولین بگرم تۆ تەنھا بیر بکەوە و خۆت بخە جێگای مــن ئەو کەسەی کە لە مناڵیەوە عاشقی بوومە زۆر لێم نزیکە لە ھەمان کاتدا زۆر لێم دوورە"لیندا چاوەکانی زەق کرابوونەوە ..جۆنکوک درۆی کرد بە خۆشەویستی ھاوسەرگیری لەگەڵ تشولین نەکردووە
سەرەتا وایزانی کەجۆنکوک باس لە ئەو دەکات بەڵام کە باسی خۆشەویستی مناڵی کرد دڵنیا بوویەوە کە ئەو نییە
ئەی کێیە..! جۆنکوک بە نیازی چییە
ئەم ھەموو ئافرەتە لەژیانی دڵی وەک شووتی زستانە گەورەیە
ئاسڵان شووتی زستانە ھەیە ؟!" تەنھا بۆ من "
مینا وتی" حەزدەکەم تەنھا یەک رۆژ لەجێگای من بیت و بەرگەی قسە ناخۆشەکانی تشولین بگریت ھەموو کارەکە لەسەر تۆ وەستاوە
تەنھا تۆ بیرێکی لێ بکرەوە تایھیونگ کۆتا پیاو نییە لەسەر ئەم زەوییە "جۆنکوک ویستی کە لە مینا جیاببێتەوە کۆتا ھەلی پێ بدات ئەو ئەمانەتی دایکیەتی بۆیە دڵی نایەت شتێک بکات کە بە دڵی ئەو نەبێت بەڵام لە ھەمان کاتدا دەیەوێت ژیانی بگۆرێت
کە ھاتە دەرەوە لیندای بینی کە دەگریا لەبەردەم دەرگا وەستابوو
" تۆ چی دەکەیت لێرە ؟"
لیندا بۆ دووەم جار زلەیەکی لە ژێر گوێی دادواتر رۆشتە سەرەوە ...
ـ
"کوا لیندا ؟"
"تایھیونگ پرسی "
" چووە سەرەوە"
" بــۆ؟"
" مەگەر ئەوت بۆ چییە"
" ھیچ تەنھا ویستم لێرە بێت نەکا قسەیەکی نەشیاومان کردبێت و دڵی لێم شکابێت"
