Ch2

2.3K 226 74
                                        


بایێکی سارد دەھات پیاوەکانی خەریک بوون جانتایەکانیان دەھێنایە خوارەوە ئەوانیش بەرەو ژوورەوە دەرۆشتن
جلەکانی وەک جاران ئەوندە کورت بوون کە سەرنجی ھەموو کورێک رابکێشێت ..

سنگی تا گەدەی دیاربوو
جلێکی سوور کە وردەکارییەکانی جەستەی تێدا دیاربێت ھەرچەندە سارد بوو بەڵام بەرگەی دەگرت ئەمە ھەمووی تەنھا بۆ ئەوەی جۆنکوک تورە بکات و قسەکانی بھێنێتە دی
" تۆ شێتیت شێتی پیاوەکانی تەنھا دەتەوێت سەرنجیان بۆ لای خۆت راکێشیت کیم لیندا تۆ لەکەیەوە بەم جۆرە بوویت؟"

" پارەکانی تۆ ئێستا ئەوەندە زۆر نین بەشی من بکات"
خەریک بوو ھەر لەبەردەم ئەواندا کەمێکی تێھەڵدا
دەستەکانی بەرز کردەوە بەڵام جیمین لە ژێر گوێی چرپاندی
"بەرێزم پیاوەکانت سەیرت دەکەن "

بۆیە بە ھێمنی دەستی دانا و چوونە ژوورەوە

" سەیرم کە گەر بتبینم لەگەڵ پیاوێکدا تاکوشتن وازت لێناھم"

" مەگەر دەمەوێت بژیم وادیارە بیرت چۆتەوە چەند جار ھەوڵی خۆکوشتنم داوە؟"

" لەوانەیە برای تشولین بێت بۆیە دەبێت وەک جێگرەوەی سکرتێرەکەم ھەڵسوکەوت بکەیت "

" گەر وابێت گومان ناکەن کە کور و کچێک تەنھا لێرەن ؟"

" نەخێر چوونکە جیمین لێرەیە"

" بۆ جیمین چی دەکات ؟"

"کورەمامی تشولینە "

"چــی؟ ئەی ناترسیت قسەیەک بکات ؟"

"ئەو پێش ئەوەی کورە مامی بێت ھاورێی ئازیزی مــنە "

ئەو بە لیندای وت دواتر چوویە سەرەوە

ئەم شەوە لیندا کەوتە خەوێکی قوڵ ئەوەی گرنگە جۆنکوک سزاکەی بیرچۆتەوە ...

ـ

بەیانی زوو بوو وەک جاران لیندا خۆی نانی بەیانی ئامادەکرد بە چاڵاکی ھەر بۆیەش زۆربەی بەیانییەکانی جۆنکوک لە لایەن لیندا نانی بەیانی دەخوات چوونکە تشولین درەنگ لەخەو ھەڵدەستێت

" کیمیچی؟؟"
جۆنکوک بەسەرسورمانەوە پرسی کە لەسەر مێزەکەی بینی ..
لەکاتێکا قاپەکانی دادەنا

" رەنگە وەک ئەوەی خۆم درووستی دەکەم خۆش نەبێت چوونکە ھی دەرەوەیە جیمینی داماو بەم بەیانیە زووە لەخەوم ھەڵساند بچیێ بۆت بھێنێ دوێنێ لە گۆگڵ گەرام بۆی بزانم ھیچ دوکانێک نییە ئەویش زۆر دووربوو بەڵام سووربووم لەسەرئەوەی بۆت بھێنێ"

﮼سۆزانیWhere stories live. Discover now