" تۆ بەس پێم بڵێ ئەم کورە کێیە بزانە کامەیانت بۆ دەردەھێنم جگەری باشە یان دڵی "بزەیەکی کرد لەکاتێکا رووخساری تەواو ئەستوور بووە و چاوێکی ئاسڵان ناکرێتەوە
" مەگەر پێت دەکرێت "
" بێ دەنگ بە خۆ ھی تۆی پێ دەکرێت "
برا بچووکەکەی مینھوا ھاواری
باوکی سەری شۆر کردبوو لەکاتێکا ووبین لە ژوورەکەی بوو دایکی لە قوچەکێک دەگریا
" باوکە وتم کە نابێ کچەکەت بنێریتە بوسان "
" من متمانەم پێت ھەبوو ... باوکی وتی لە کاتێکا سەیری ناو چاوی کرد ئەویش سەری شۆر کرد دواتر قسەکانی تەواو کرد و لە شوێنی خۆی ھەڵسایەوە
"چی لێدەکەن ھەقی خۆتانە "
چەقۆیەکەی لەسەر دڵی دانا بە تورەیی
" ھەرئێستا گەر پێم نەڵێی کێیە ئەمە جێگیر دەکەم"" واز لە کچەکەم بێنە برۆ ئەم نا پیاوە بکوژە "
دایکی ھاواری کرد بۆ یەکەم جار دایکی پشتی ئەوی گرت
ئەمە تەنھا وای کرد کە فرمێسکەکانی ببارێت وەک باران
ھیچ خەیاڵی ئەمەی بۆ نەدەھات کە دایکی بە وشەیەکیش بێت پشتگیری بکات" کچەکەم ناوی بھێنە با نەمرم لە خەفەتی تۆ و براکەت"
بەترسەوە دەمی جوڵاند
" جیۆن جۆنکوک "
ھەموویان سەیری یەکتریان کرد گاڵتەیان پێی داھات باوکی رەنگی زەرد ھەڵگەرا کاتێ کە گوێی لێبوو
" دەتەوێت پێت باوەر بکەم ؟"
براکەی بە گاڵتە وتــی" مەگەر بوێرم ھەیە درۆ بکەم؟!"
" چۆن لەگەڵ کەسێکی ئاوا تێکەڵ دەبیت گێژە"
مینھوا وتی لەکاتێکا تشونغ ھێشتا لە شۆکدا مابوو" ھیچ شتێک لە نێوانمان رووی نەداوە تەنھا یەکتریمان خۆشدەویست "
" ھەر ئەو ج.."
" بەڵێ ئەو مامۆستام بوو لە کۆلێژی ئەندازیاری "
" ھەفتەیەکی تر خۆت ئامادە بکە ئاھەنگی ھاوسەرگیری تۆ و کورەکەی گۆشت فرۆش مین ە "
" ھەرگیز لەگەل ئەم پارچە گۆشتە ھاوسەرگیری ناکەم "
" کێ بە کچێکی وەک تۆ رازی دەبێت بێ دەنگ بە تا خوێنم نەرژاندووە ...دایکە جلم بۆ ئامادە بکە دەرۆینە بوسان مینھوا لەگەڵم وەرە می شا ئاگاداری ئەو بە ھیچ قسەیەک لەگەڵ کەس نەکات "
