تشولین لەپێش دەرگاکە وەستابوو چوونکە جۆنکوک وتی کە دێمەوە
جۆنکوک کاتێ کە بەرەو پێش ھات تشولین رایکرد بۆ لای ئەو بە توندی لە باوەشی کرد
"بیرت دەکەم "ماچێکی لەسەر لێوەی جاپ کرد
" من زیاتر "ئەوان پێکەوە چوونە ژوورەوە لە کاتێکا ھەر کەسێک بیانبینێت ئیرەییان پێدەبات
" جیمین چۆنیت؟"
تشولیــن وتیئەوان کەوتنە ناو قسان تــا کاتژمێر دوانزەی شەو
دواتر بەشەوێکی سوور کۆتایی پێھاتـ
خوشکەکەی کەمێک جلی پێدا و وتی ژە باوکی فەرمانی کردووە
ئەم جلانەی بەری لەبەرکاتەوە .." باوکم ھێشتا لێم زویرە ؟"
" بەڵێ زۆریش "
خوشکەکەی وتی لە کاتێکا شەرم دەکات کە ئەمە خوشکیەتی ھەموو خێزان باس لە ئەو دەکەن کە کچێکی سەرە رۆیەھاتە خوارەوە لە ژوورەکەی چوونکە کە ھاتە ماڵەوە دایک و باوکی و برا گەورەی لە ماڵ نەبوون ئەوان رۆشتبوونە دەرەوە
کراسە درێژەکەی لەبەرکرد
دواتر چوویە خوارەوە پاش ئەوەی قژی بە توندی کەزی کرد" سڵاو "
دەستی باوکی ماچ کرد کە زۆر لێی تورە بوو
تەنانەت سەیری رووخساریشی نەدەکرد دواتر بەرەو لای دایکی رۆشت .." ووبین چۆنیت ؟"
" باش "
بە بزەیەکەوە وەڵامی دایەوە
ئـــەو دوانەیان زۆربەی نھێنیەکانی یەکتــر دەزانن" بۆ چووبوونە دەرەوە؟"
" ئەرۆینە داوای می سوو بۆ کاکە ووبین جا چووبوون شت بکرن"
چاوەکانی زەق مایەوە کاتێ کە خوشکەکەی ئەم قسانەی کرد ووبینی شەرمن سوور بوویەوە کاتێ کە لیندا چاوێکی لێداگرت" کەی دەرۆن بۆ کێ دە یەکێ بۆم بگێریتەوە ئەمە کەی کەش و ھەوای خێزانێکە دەرۆنە خوازبێنی "
وەکو ھەر کچێکی تری لادێ ئەم چەرەزاتەی کە لەسەر مێزەکەبوو مشتێکی لێ ھەڵگرت و دەستی کرد بە شکاندنیان لەکاتێکا بزەیەک رووخساری داپۆشیبوو" نازانم مـن چ تەقسیریێکم بۆ ئێوە ھەیە بۆ وەک خوشک و براکانتان نابن "
برۆکانی گرژ کرد لە قسەکانی دایکی تێنەگەشت" بۆ میسوو چ عەیبێکی ھەیە ؟ مەگەر کچی برای باوکم نییە ھەر وەک ئێمەیە "
