کچەکە : کەوایە تۆ لە شوێنی خۆشەویستەکەم دادەنیشت
ڤارین : خۆشەویستی چـــی ؟؟....
کچەکە: مەبەستم تۆ لەسەر ڕەحلەی خۆشەویستەکەم دادەنیشیت لە قوتابخانە واتا ڕەحلە نامۆکە...
ڤارین بۆ ماوەیەک بەبێدەنگی ماوە دواتر پێش ئەوەی هیچ قسەیەک بکە کچەکە دووبارە پرسیاری کرد : ئایا دەزانی ئەو جوانترین کوڕی ئێرە بوو ؟؟.......
ڤارین بە نەزانی سەیری کچەکەی کرد وتی :- من هیچ شتێک نازانم دەربارەی ئەو ڕەحلەیە و ئەو کوڕە
کچەکە : کەوایە وەرە ماڵەکەم با هەمووشتێکت بۆ باس بکەم دەربارەی( ئەو و ئەم ناوچەیە)........
ڤارین تۆزێک ترسـا بەڵام لە کۆتاییدا ڕازیبوو لەگەڵی بڕوات بۆ ماڵەکەی کە گەیشتن بۆ ماڵەکەی کچەکە دەستیکرد بە خۆ ناساندن.......
گوتی من ناوم 《لی لۆنە》یە زەردەخەنەیێکی دڵڕوفێنی کرد بە ئەندازەیێک چاڵی ڕوومەتی دەرکەوت دەرگای ماڵەکەی بە ڕوومدا کردەوە و بانگێشتی کردم بۆ ژوورەوە
منیش چوومە ژوورەوە و دانیشتین لەسەر قەنەفەکە
ڤارین بەپەلە وتی : دەکرێت بەخێرای باسی هەموو شتێک بکەی
لۆنە : باشە
پێش دوو ساڵ بەرلەئێستا کوڕێک لە هەمان شوێنی تۆ دادەنیشت ناوی《 جۆنگکوک》 بوو ، جوانترین و زیرەکترین کوڕی قوتابخانەکە بوو وە نزیکترین هاوڕێی 《ڤی》 بوو ، لە هەمان کات خۆشەویستی من بوو ، ئێمە یەکترمان زۆر خۆشدەویست نەفرەت لە خۆشەویستیەکەمان کرا پێش ئەوەی ببێتە هاوسەرم لەهەمان ئەو شەوەی کە ئەو بوو بە دەستگیرانم مرد بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن.......
( لۆنە وێنەکەی کە بەڤارین پیشاندا )
لۆنە : ئەوەش وێنەکەیەتی:-
ڤارین بەسەرسوڕمانەوە وتی : ئـــۆھ زۆر جـــوانـــە!لۆنە بە توڕەیی و دووچاوی پڕ لە نەفرەتەوە وتی : ئـــەوە هـــیی مـــنـــە !
YOU ARE READING
گەڕانەوە بۆ ژیان
Action~back to live~ هەندێک جار ژیان سوپڕایزی سەیری تیایە ژیان جێمان دەهێڵێت لە نێوان ژیان و نەمان ،ڕاستیمان پێ خەون و خەیاڵە وە خەیاڵیشمان پێ ڕاستیە ،بۆهەموو شتێک هەڵبژاردن هەیە لە جیهاندا تەنها بۆ خێزان نەبێ .............