ترسـ ꪜ

164 30 43
                                    


ڕۆژێکی تر تێپەڕی بەسەر زیاد بوونی ئەندامێکی تر بۆ گروپەکە ఌ︎

Pov. V

نازانم بۆ جۆنگکوک ڕێگەی دا بەو کوڕە نامۆیە لەگەڵمان بێت وە خۆشم نازانم بۆچی من متمانەی پێ ناکەم لەوانەیە تەمەنم زۆر نەبێت بەڵام من لە ناسینەوەی کەسەکان زۆر بە ئەزموونم دڵنیام کە ئەم کوڕە بۆ شتێکی تر لێرەیە نەک بۆ دۆزینەوەی جەیهۆپ
وە جۆنگکوک بەدەستی خۆی دووبارە خۆی تووشی کێشە دەکات وە ناتوانم ئەم هەستانەم بۆ کەس باس بکەم چونکە دڵنیام وادەزانن من لەبەر ئەوەی ڕقم لەم کوڕەیە بۆیە دژایەتی دەکەم واباشترە بە نهێنی چاودێری بکەم تا دەگەم بە سەرەداوێک جا ئەو کاتە ئەزانم چی بەسەر ئەم کوڕە سپی پێستە دەهێنم بە هەر حاڵ با ئێستا بڕۆم ڕۆتینی ڕۆژانەم بکەم بەم بەیانییە هەڵساوم بۆ باسکردنی ئەم شتانە خەریک بوو بیرم چێت خۆ جیمین وتی ئەمڕۆ دەست دەکەین بە جێبەجێکردنی پلانەکان با بچم کچەکان ئاگادار بکەمەوە بەڵام پێش ئەمە کوا موبایلەکەم لە کوێە؟ خۆمن لێرەم دانا بوو

*ڤی دوای ماوەیەک لە گەڕان بێ هیوا بوو لەدۆزینەوەی موبایلەکەی

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

Pov. Jimin


ئەمڕۆ دەبێتە دەستپێکێک بۆ تۆڵەکردنەوە وە یەکەم کەس باجی ئەم تۆڵەسەندنەوە دەدات خۆزگە باوکم با نەک بەڕێز لی و کچە شێتەکەی بەهەرحاڵ ئەویشم لە بیر نەکردووە ئەبێت شتێکی وای بەسەر بێنم کە بە جارێ تۆڵەی هەموو ئەو ئازارانەی کە بە جۆنگکوکی بێ تاوانیـدا بیکەمەوە بە هەرحاڵ با بڕۆم بزانم کەروێشکە بچکۆڵانەکەم هەڵنەساوە
.
.
.
.
.

*جیمین چوو بۆ بەردەم ژوورەکەی جۆنگکوک

جیمین : کەروێشکی بچوک هەڵساوی لە خەو؟..

* کەس وڵامی نەداوە

جیمین : کەوایە وڵامت نەدامەوە کەواتە تا ئێستاش خەوتوی ئەی تەمبەڵی زۆربڵێ کەواتە من دێمە ژوورەوە

*جیمین دەرگای ژوورەکەی کردەوە وە تێبینی جێگای خەوتنەکەی جۆنگکوکی کرد ڕێک و پێکە

جیمین : جێگای خەوتنی ڕێک و پێکە ئەمە مانای وایە کە ئەمشەو لێرە نەبوە ئەی دەبێ ئێستا لە کوێ بێت ئەی ئەگەر توشی کێشە بووبێت من چی بکەم بێ ئەو....

جۆنگکوک : هیۆنگ..

*جیمین سەیری دواوەی خۆی کرد جۆنگکوکی بینی بە سەلامەتی لە خۆشیە ڕای کردە لای وەک منداڵێکی بچووک و باوەشی پیاکرد


جۆنگکوک : هیۆنگ تۆ باشی؟!....

جیمین : باشم بەڵام کە تۆم نەبینی لەسەر جێگاکەت زۆر ترسام چونکە قەت تۆ نەبووی وا بە زووی هەڵسی لە خەو

گەڕانەوە بۆ ژیانWhere stories live. Discover now