Pov. Lona
پێش ئەوەی باوکم بگەڕێتەوە دەبێ بچمە کۆشک لەوێ جۆنگکوک چاوەڕوانمە بەڵام سەرەتا ئەبێ کەمێک ئامادەکاری بکەم هەر وەک و ڕۆژانی کۆن
.
.
.
.
.
.#ماڵی ڤارین
*ڤارین و کارین لەنێو باخچە دانیشتبوون
کارین : ئەمڕۆ کەش و هەوا زۆر خۆشە خۆزگە ئێستا ڤی لێرە دەبوو ئەوکاتە پێکەوە دەچوینە سەیران
ڤارین : ڤی لە کوێیە ؟
کارین : نازانم لەوانەیە لە لای کوڕەکان بێت کە هەڵسام لە خەو ڤیم نەبینی لەوانەیە بەیانی زوو ڕۆیشت بێت
ڤارین : باشە بۆ پەیوەندی پێوە ناکەی تا بزانین خەریکی چین و کەی پلانەکان جێبەجێ دەکەن؟
کارین : خۆشم دەمویست پەیوەندی پێوە بکەم بەڵام موبایلەکەی لە ماڵەوە جێهێشتوه
ڤارین : ئێ کەوایە با بچینە ماڵی جیمین تا بزانین خەریکی چین
کارین : ئەی نابێتە حەیب
ڤارین : بۆ
کارین : خۆت دەزانی شتێکی جوان نییە زوو زوو بچیتە ماڵی خۆشەویستەکەت چونکە ئاوا کەمێك بێ ڕوو و بێزارکەر دەردەکەوێت
ڤارین : بەڕاستی تۆ وام پێ دەڵێی لە کاتێکدا خۆت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لەیەک ماڵدا دەژی
کارین : ئاخر جیاوازی هەیە لە نێوان من و ڤی و تۆ و جۆنگکوک
ڤارین : هیچ جیاوازێک لە نێوانماندا نییە ، کەوایە دەی وەرە با بڕۆین
کارین : تۆ بڕۆ من نایەم
ڤارین : بۆ ؟!..
کارین : لەبەر ئەوەی تاقەتم نییە
ڤارین : بەڕاستی هۆکارێکی گرنگ بوو
کارین : ڤارین سەیری ئەوێ بکە ئەو کوڕە جوانە خەریکە دێتە ناو باخچەکەمان
ڤارین : ئەوە ئێستا لە کوێ دەرچوو !..
کارین : تۆ دەیناسی ؟
ڤارین : نا من لەکوێ بیناسم
کارین : چوزانم گوتم لەوانەیە بیناسی چونکە تۆ هاوڕێی کوڕی جوانت هەیە هەر وەکو ئەو کوڕە جوانە شوگا
YOU ARE READING
گەڕانەوە بۆ ژیان
Action~back to live~ هەندێک جار ژیان سوپڕایزی سەیری تیایە ژیان جێمان دەهێڵێت لە نێوان ژیان و نەمان ،ڕاستیمان پێ خەون و خەیاڵە وە خەیاڵیشمان پێ ڕاستیە ،بۆهەموو شتێک هەڵبژاردن هەیە لە جیهاندا تەنها بۆ خێزان نەبێ .............