ناساندنێکی کورت:-
ڤارین : کچێکی جوان و سادە بوو بە ئاسانی هاوڕێیەتی کەسی نەدەکرد هەر بۆیە لووتبەرز دەردەکەوت بەڵام لە ڕاستیدا وانە بوو🙃《وێنەی ڤارین ☟》
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.چیڕۆکەکەم لێرەوە دەست پێدەکات کە من 17ساڵ بووم،من ناوم ڤارینە زۆر دڵخۆشم لەگەڵ خێزانە خنجیلانەکەم خێزانەکەم پێکهاتبوون لە دایک و باوکم و دوو خوشک و برایەک لە ڕاستیدا من و خوشک و براکەم پشتگوێ خرابووین لەلایەن دایک و باوکمەوە برا و براژنەکەم وەك دایک و باوکم وابوون بۆم من و خوشکەکەم 💞
***
هەموو شتێك زۆر ئاسایی بوو تا ئەو کاتەی کە هاتینە شاری بۆسان شتەکان لێرەدا زۆر سەیربوون هەمیشە خەڵکی ئێرە ڕەفتاری سەیریان دەکرد ئەوان هەرگیز بە شەو نزیك دەریاچەکە نەدەبوونەوە وە لە قوتابخانە نوێیەکەم شتەکان زۆر نامۆتر بوون
***
یەکەم ڕۆژ لە قوتابخانە :
من لەگەڵ خوشکە گەورەکەم کە خەڵکی وایان دەزانی کە ئێمە دوانەین ، چووین بۆ قوتابخانە تازەکەم مامۆستاکەم یارمەتیداین بۆ ئەوەی لەگەڵ خوشکەکەم لە یەك پۆل بین
* وەسف خوشکە گەورەکەم *
ناوی کارین بوو ئەو 18 ساڵ بوو کچێکی باڵا بەرزو سپی پێست و قژێکی درێژ و خاوی هەبوو هەروەها زۆر لووتبەرز بوو وە جوانترین کچی قوتانخانە بوودوای ئەوەی کە هاتینە شاری بۆسان بەتەواوی گۆڕا بۆ کەسێکی دڵرەق
《وێنەی کارین ☟ 》
ESTÁS LEYENDO
گەڕانەوە بۆ ژیان
Acción~back to live~ هەندێک جار ژیان سوپڕایزی سەیری تیایە ژیان جێمان دەهێڵێت لە نێوان ژیان و نەمان ،ڕاستیمان پێ خەون و خەیاڵە وە خەیاڵیشمان پێ ڕاستیە ،بۆهەموو شتێک هەڵبژاردن هەیە لە جیهاندا تەنها بۆ خێزان نەبێ .............