فرۆشراو ꪜ

296 48 5
                                    


Pov.writer

جۆنگکوک بۆ ساتێک بەسەرسوڕمانەوە سەیری لۆنەی کرد ، لە ناکاو دەنگێک بە گوێی چرپاندی و گوتی ئەو جوانە و ڕووخۆشە ئەی وانییە ، جۆنگکوک کە سەیری تەنیشتی خۆی کرد بینی باوکیێتی وا دەڵێت دەربارەی لۆنە .........


جۆنگکوک : نەخێر .......ئـــێ مەبەستم ئەوەیە کە ئەو کچە چی دەکات لێرە

بەڕێز جیۆن واتا باوکی جۆنگکوک: ئەو کچی نزیکترین هاوڕێمە واتا کچی بەڕێز 《لی》 لە هەمان کاتە ئەو دەبێتە بووکی داهاتووم ...

جۆنگکوک : چی ؟!.... چۆن؟!.. بەڵام جیمین ئەم جۆرە کچانەی ناوێت و بەدڵی نییە ....

بەڕێز جیۆن : ڕاستە هەر بۆیە بۆتۆی دەهێنم.....

جۆنگکوک : چـــی ؟؟!.....وتا چـۆن

بەڕێز جیۆن : دواتر پێت دەڵێم ئێستا با بڕۆینە لای بەڕێز لی و کچەکەی وا چاوەڕوانمان دەکەن..

Pov.writer


جۆنگکوک بە ناچاری ڕۆشت لەگەڵ باوکی ڕۆشتن بۆ لای مێزەکەی بەڕێز لی وە لە هەمان کاتدا لۆنە لە سەر هەمان مێز بوو واتا لای باوکی...... دوای ماوەیێک بەڕێز لی و بەڕێز جیۆن بە بەهانەیەک مێزەکەیان چۆڵکرد بە ئاشکرا دیار بوو کە بۆ ئەوە وایان کرد تا جۆنگکوک و لۆنە بە تەنها بمێنەوە ......

جۆنگکوک بە تەواوەتی ناڕەحەت بوو بە بوونی ئەم کچە... وە.... بەو قسانەی کە باوکی پێی وتبوو ناڕەحەتەکەی زیاتر بەڕادەیێک دەستەکانی دەلەرزین لۆنەش ئەمەی بە هەلێک زانی بۆ ئەوەی دەستی جۆنگکوک بگرێت سەیری چاوەکانی جۆنگکوکی کرد و وتی : کەمێک ناڕەحەت دیاری هیچ شتێک هەیە جۆنگکوک؟


~جۆنگکوک ویستی وەڵامی بداتەوە بەڵام هەر لەو کاتەدا بەڕێز جیۆن هاتەوە لەگەڵ دەنگی پێکەنینە بەرزەکەی سەیرێکی دەستەکانی جۆنگکوک و لۆنەی کرد بە چاوێکی تیژ ..........

جۆنگکوک بە خێرای دەستەکانی خۆی کشاندەوە بۆ نێو گیرفانی وە بە بەهانەی ئەوەی کە تۆزێک باری تەندروستی باش نییە بەخێرایی ڕۆشت بۆ دەرەوەی هۆڵی ئاهەنگە کە.......

لۆنە بزەیێکی شەیتانی کرد لە بەرامبەر بەڕێز جیۆن گوتی : خۆ ئەو لەمن شەرمنترە چۆن دەبێت ؟

بەڕێز جیۆن بە پێکەنینەوە وڵامی دایەوە : ئاخر ئەو دەبێت بیرت بێنێتەوە کە شەرم بوونی هەیە

لۆنە کەمێک بە ڕەقی گوتی : وەک بڵێی خۆت زۆر بەشەرم و کەڕامەت بیت وا قسە دەکەیت .......

بەڕێز جیۆن بە هێمنی گوتی : واز لەم قسە زلانە بێنە پەڕاوەکانت ئامادە کرد ؟

لۆنە : بەڵێ بەڵام واژووم نەکرد ...

گەڕانەوە بۆ ژیانحيث تعيش القصص. اكتشف الآن