Pov suga
بیرم لەوە دەکردەوە کە بە هۆش هاتنەوە چیان لێبکەم منیش بڕیارم دا کەوا یەکەمجار قسەیان لەگەڵ بکەم ئینجا بڕیار بدەم.
جیمین: هیۆنگ کاتت هەییە قسەت لەگەڵ بکەم.
شوگا:وەرە جیمین.
جیمین:هیۆنگ من دەمەوێ دوای شتێکت لێبکەم.
شوگا:داوای چی.
جیمین:من دەمەوێ خانوێک بگرم بە تەنیا بژیم.
شوگا: تا کەی لەو ئازارە دەژی بۆچی دەتەوێ بە تەنیا بژیت بۆ قسە ناکەیت خۆت ڕزگار بکە لەم ئازارە ئەزانم چەند ئازار دەکێشی گیانی هیۆنگ من نامەوێ کەستان ئازارتان پێبگا تکایە چیتر لەناو ئەم ئازارە مەمێنەوە.
جیمین:ناتوانم هیۆنگ ناتوانم دڵخۆشی ئەو تێک بدەم کە دڵ خۆشە منیش دڵ خۆشم کە دڵ تەنگ دەبێ من دەمرم چۆن ئەم خۆشیەی لێ تێک بدەم.
شوگا : باشە گیانی هیۆنگ ئارامبە باشە کە ئەو کێشەم چارە کرد ڕێگەت دەدەم هەر چیت ویست بیکەیت بەڵام جارێ نا پێویستم پێتە باشە هم.
جیمین: باشە هیۆنگ سوپاس.
شوگا: هەرچیەک ئێوە دڵ خۆش کا منیش دڵ خۆش دەکا بڕۆ پشو بدە بەیانی کاری گرنگمان هەیە.
جیمین :باشە هیۆنگ شەو شاد.
شوگا:شەوی تۆش .
Hope pov
سەرم ئازاری زۆرە تەنانەت توانام نییە بجوڵێم ئازارم زۆرە بە ئەستەم چاوەکانم کردەوە من لە کوێم خێزانەکەم لە کوێن ئێرە کوێیە سەرەڕایی ئازاری جەستەم بەڵام من هەوڵم دەدا هەستم بۆ ئەوەی بزانم خێزانەکەم لە کوێن ئازەرەکانم وەلا نا تە نیا دەمەوێ بزانم خێزانەکەم لە کوێن ئەوە بۆ من هەمو شتێکە.
جین: بە هۆش هاتیتەوە ئازارت نییە.
نام جوون: گیانەکەم هێواش بە .
هۆپی: م من لە کوێم.
نام: تۆ باشی .
هۆپی : س سەرم ئازاری هەییە.
نام :ئێستا دکتۆر بانگدەکەم.
هۆپی: خێزانەکەم لە کوێن ئێرە کوێیە.
جین : ئێستا پشوو بدە دواتر قسە دەکەین.
دکتۆر: ئێستا باشترە وە با پشوو بدات نابێ ماندوو بێت.
جین : سوپاس کووک دکتۆر بەڕێکە.