نیگـــا ساردەڪـــانـــی تـــۆ
هێـــندەی ڪـــاول بوونـــی
وڵاتێـــڪ دڵ وێـــران دەکات.......!
.
.
.
جیمین: کەی ئەوڕۆژە دێت دوبارە لە ئامێزت کەم هەموو خەمی دونیام لەبیر کەم ئەزانی بێتۆ چەند تەنیام کەی ئەم دووریە کۆتایی دێت کەی. ..!تای : جیمنا دیسان لەگەڵ خۆت قسە دەکەی.
جیمین: مەگەر دەبێ چی بکەم هەر ئەوەم لەدەست دێ لەگەڵ ناخی خۆم بدوێم و قسە لەگەڵ دڵم بکەم.
تای: تاکەی وا لەخۆت دەکەی ئەو هەموو خەمە لەپای چی.
جیمین: تاتا چی بکەم زۆر بیری دەکەم ماوەی دووساڵە لێم دوورە تاکەی نابڕێتەوە توانام نەما.
تای: تاتا فیدات بێ تکایە بەرگە بگرە هیۆنگ وا لە خۆت مەکە کوڕەکان هەموو غەمبارن بەو عاڵەی تۆ باشە تۆ کەی وا بێ ئەمەل بوویت تکایە هیۆنگ لەبەر کەسمان نا لەبەر ئەو چیتر وا لە خۆت مەکە.
جیمین: بمبورن بەهۆی من ئێوەش غەم دەخۆن.
تای: وانییە هیۆنگ ئێمە نامانەوێ تۆ بە دڵ تەنگی ببینین تۆ ئامانەتی لامان نامانەوێ گلەیمان لێبکرێت کە ئامانەتەکەیمان نەپارێزی بۆیە ئێستاش با زەردەخەنەکەت ببینم.
جیمین: سوپاس تی تی .
تای: سوپاسم مەکە بڕۆ بچینە خوارەوە نان بخۆین ناڕەزایشم ناوێ.
جیمین: باشە .
ڤیمین: ئێوارەتان باش.
کوڕەکان: باشتر .
هۆپی : جیمین چۆنی گیانم.
جیمین: سوپاس هیۆنگ باشم.
نامجوون :هەمووکات باش بی بچکۆڵ.
جین: خواردن ئامادەییە, جیمین ئەو خواردنەم ئامادە کردووە کەتۆ بەدڵتە وە دەبێ هەموشی بخۆی ناڕەزایشم ناوێ.
تای: جیمین گەر پێشت نەخورا بەزۆری بیخۆ ئەوە بەدەستی ئەشقەکەی من دروست کراوە.
جین: تای وامەکە شەرمە.
تای: من فیدای ئەو شەرمەت بم.
جیمین : کەی منیش بە ئەشقەکەم دەگەمەوە.
هۆپی: کەمی ماوە براکەم پێی دەگەیتەوە.
جیمین: دەست خۆش هیۆنگ زۆر بەتامە.
جین: نۆشی گیانت بێت مۆچی.
