لە دواوە باوەشم لە دایکمدا کە تاکە کەسی منە لەو کاتەدا:بەیانی باش ئۆماااا
؛بەیانی تۆش باش یوریمەکەم 🤍
بەڵی یوریم ناوی منە کیم یوریم تەمەنم هەژدەساڵە لەگەڵ دایکم دەژیم
باوکم کوژرا لە لایەن دوژمنەکانی کە ئێستا بە دوای من
کەوتون لەبەر ئەوەی وادەزانن من تاکە مندالی ئەوم ڕاستیەکەی شەش برام هەیە
بەڵام هەشتساڵە کەسیانم نەبینیوە ئەوان لە لای مامم
کاردەکەن مامم ئەوانی خستۆتە سەر ناوی خۆی بۆ ئەوەی سەلامەت بمێننەوە سەیرە
وایە کەسیان بیر لە تاکە خوشکە کەیان
ناکەنەوە پێموابێ ئەوان پەیوەندیان لەگەڵ دایکم هەیە بەڵام تێناگام کێشەیان چیە لەگەڵ من
تەنها بە بیرکردنەوە لەو شتانە ئازارێ لە دڵم دروست دەبێ ناتوانم چیتر
بەرگەی ئەو فرمێسکەنە بگرم کە هەڕەشەی هاتنە خوارەوە دەکەن
خاتوکیم: تاقانەکەم ئەوە دەگری
یوریم: هم نا نا گریانی چی دوێنێ شەو بەباشی نەخەوتم بۆ یە چاوم ئاودەکات
ڕۆشتم بەرەو دەرگاکە
خاتوکیم: بۆ چی نەخەوتوی کچەکەم شتێک بێزارت دەکات
یوریم: نەخێر تەنها تاقیکردنەوەی بیرکاریم هەیە خۆتدەزانی
بێئەوەی گوێم لە هیچ یتربێ دەرگاکەم داخست لە ماڵەوە چوومە دەرەوە
بە ڕێگادا داڕۆشتم تا هەستم بە هەندێ شتی نامۆکرد
یوریم: نەفرەت یێستا کاتی ئەوە نییە
دوو سیارەی ڕەش زۆر بەخێرای لە پێشم وەستا پێموابێ چیتر ناتوانم خۆم بشارمەوە کۆتایم هات
بە زۆرمنیان خستەناو سەیارەکە
یوریم: بەنەفرەتبن وازم لێبێنن دەتانکوژم
گوێم لە دەنگی پێکەنینی پیاوێک بوو
پیاوەکە:هههههه بەڕاست
سەرم هەڵبری پیاوەکەم بینی باوڕناکام ئەوەم لە هیچ جێگایەک بینیبێ
بەڵام وابزانم خۆیەتی مارکی نەفرەتی دوژمنی باوکم هەرخۆی
کەسیتر بەدوایمن ناگەڕی لەو ناپیاوە زیاتر
مارک: وای وای سەیری بارێز کیمی نەفرەتی چ فریشتەیەکی هەیە
یوریم: چیت لە من دەوێ کوڕە
بە توڕەی پرسیم چوونکە تەواو دڵنیابوومەوە خۆیەتی
٠مارک: تۆم دەوێ ....... سەیرکەن کوڕە وابزانم لە یەکەم نیگاوە ئاشقبووم
بە پیاوەکانی ووت ئەوانیش دەستیان کرد بە پێکەنین .. ئەو گورگەش زۆر بە پیسی سێرم دەکات
خوایە چیبکەم تیاچووم هیچ هەستێکی باشم نیە دەمەوێ بگریم بەڵام نابێ بێدەسەڵات دەرکەوم
هەر لەو بیرکدنەوانە بووم سیارەکە وەستا ئەی خوایە ئێرە کوێیە
مارک: گەشتین بەیبی گێل وەرە خوارەوە
یوریم:نەخێر نایەم
مارک: وادیارە بەقسەی خۆش تێناگەی ... دەی
ئاماژەی با پیاوەکانی دا بۆ ئەوەی بمهێننە خوارەوە خۆشی ڕۆشتە ژوورە وە
یوریم: پێتان دەڵێم بەرمدەن نامەوێ بێم
گوێیان پێنەدام منیان بردە ژوورەوە
مارک: وااااااو جەند ناوازەیە هەموو خێزانی کیم لێرەن
بەخێرای چاوم بە ژوورە کەیا گێڕا ئەو نەفرەتیە هەموو براکانمی لێرە بەستۆتەوە ... سەیرکردنێکی بکوژانەم بەو نەفرەتیادا
مارک: چیە دڵخۆشنی بەبینینی براکانت دەبێ سوپاسم بکەی دوای هەشت ساڵ
خێزانەکەتانم کۆکردۆتەوە ئەی وانیە وتم بەلایەنیکەم با یەکتری ببینن پێشئەوەی بیان کوژم
وایوتوو لێم نزیک دەکەوتەوە بەو زەردەخەنە پیسەی سەر ڕووخساری
مارک: بەڵام پێموابێ کاری تۆ جیاوازە شتێکی تایبەت لە تۆ هەیە کە زۆر بە خەراپی دەمەوێ
لەگەڵ بیستنی ئەو رستەکە جەستەم دەستی کردە لەرزین
قاچەکانم خیانەتیان لێکردم .... بەڵام زۆری پێنەچو یەکێک لە کورانەی کە بەسترابەوە کە بەحیساب برای منە هاواری کرد
؟: کوڕە مارک سوێند دەخۆم پەنجە بۆ خوشکەکەم ببەی لە ناوت دەبەم
Cut