Chapter 10

161 23 3
                                    


خەڵکی پڕن لە وشەی جوان بە مانای بەتاڵەوە

::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::

Eurim pov

یۆنگی و جین لە چێشتخانەکە خەریکی ئامادە کردنی نانی بەیانی بوون منیش بە ناو ماڵە گەورەکەدا

دەگەڕام بۆ شتێک تا خۆمی پێ سەرقاڵبکەم تا دایکم کەمێکی تر دەگاتە ئێرە نازانم بۆچی

بەڵام زۆر هەست بە نامۆی دەکەم لەناویان وەک ئەوەی من بێگانەیەک بم

دەرگا گەورەکەی هۆڵەکەم کردەوە کە ڕاستەوخۆ بەرامبەری باخچەیەکی زۆر گەوریە

بڕیارم دا کەمێک لە بەردەم خۆرەکە دابنیشم

هیوادارم لەم ساتە بەدواوە ئیتر بتوانم بە دڵخۆشی لەگەڵ دایکم و براکانم بژیم

بەبێ هیچ ترسێک بەبێ دودڵی ڕۆژەکانم بکەمەوە لەمەودوا

بیرم لەو شتانە دەکردەوە تا یەکێک لە و خەیاڵە دەری هێنام

.
.

End pov

جەیهۆپ: بیر لە چی دەکەیەوە ؟

بە خەندە جوانەکەی لە یوریمی پرسی کاتێک لە تەنیشتی لەسەر فریزەکە دانیشت

یوریم: هیچ تەنها سەیری ئەو دیمەنەم دەکرد

وتی کاتێک یاری بە پەنجەکانی دەکرد

جەیهۆپ: ئممم باشە مادەم

وتی و سەری لەسەر شانی یوریم دانا

جەیهۆپ: خوشکەکەم گەورەبووە

یوریم خەندەیەکی بە فیزیکرد و وتی

یوریم: تازە دەزانی من زۆر لە مێژە گەورەبووم وە زۆر بە تەنهایش گەورەبووم

جەیهۆپ: من نازانم چی بڵێم تەنها ئەوەی دەیزانم ئەوەیە کە بە داوای لێبوردن ناتوانم دڵە بچووکەکەت چاک بکەمەوە

قسەی دەکردوو دەستی بە قژە درێژەکەی خوشکەکە بچووکەکەی دادەهێنا

یوریم دەستی هۆبی لەسەری دورخستەوە و سەیری ناو چاوەکانی دەکرد

یوریم: زۆر بیری تۆم دەکرد دوای ئەوەی لەیەکتری دوورکەوتینەوە کەس نەبوو بە قەدەر تۆ نازم هەڵگرێ

بەڵام سوێند دەخۆم تۆڵەی ئەو هەشت ساڵەتان لێدەکەمەوە بە تایبەتی تۆۆ

وتی کاتی پەنجەی بەرامبەر ڕووخساری جەیهۆپ ڕادەوەشاند و هەڕەشەی لێدەکرد

دوژمنی باوکە مردوەکەم ||  حيث تعيش القصص. اكتشف الآن