Chapter 15

142 18 2
                                    


له بێدەنگی خۆشمدەوێی.... لە دوورەوە
وەک چۆن مانگم خۆشدەوێت
»«»«»«»«»«»«»«»«»«»

میسۆ: دەبێت بەشێوەیەک بتگۆڕم زاواکەمان شۆک ببێت

یونگی: زاواکەتان کێیە؟
وتی کاتێک لە ناکاو هاتە ژوورەوە

میسۆ: زاوای چی من کەی وتومە زاوا؟

یوریم: بەڵێ ئەو نەیوت زاوا وادیارە هەڵە بستوتە

یونگی: ئەی خوایە وادیارە ئیتر ناتوانم بەباشی ببیستم

میسۆ: بەڵێ هاوسەرە بێچارەکەم ئیتر پیر بوو
وتی کاتێ دەستی بە سەری هاوسەرەکەی دادەهێنا

نانی بەیانیمان ئامادەکرد و سفرەکەمان ڕازاندەوە
هەموو یانم بانگ کردە سەر سفرەکە تەنها سێ کورسی بەتاڵ مابوو دوانیان لە تەیشت یەکتری بوون
من لە سەر یەکێک یان دانیشتم کووک دەیویست لە تەنیشتم دانیشێت بەڵام نامجوون پێشی گرتەوە

نامجوون: ڕێزی خۆت بگرە من گەورەترم

کووک بەبێزاری وەڵامی دایەوە
کووک: یاا هیۆنگ من دەمەوێ لەتەنیشت خوشکەکەم دانیشم

نامجوون: بۆجارێکیتر گیانەکەم بۆ جارێکیتر دەی بڕۆ دانیشە
وتی کاتێک کووکی پاڵدا بۆ کورسیە بەتاڵەکە

یوریم: یاا بۆچی بەمشێوەیە دەکەی
بە چرپەوە وتم

نامجوون: لەمەو بەدوا لەهەر شوێنێک بی پێویستە تەنیشت تۆ شوێنی من بێ

یوریم: هەڵا هەڵا بۆچی دەبێ ئاوابێت

نامجوون: لەبەر ئەوەی تۆ ئێرەت کردۆتە شوێنی خۆت ....
وتی و ئاماژەی بە دڵی دا

نامجوون: بۆیە منیش تەنیشتی تۆ دەکەمە شوێنی خۆم
منیش خەندەیەکی بە فیزم کردوو سەرم هەڵبڕی بەڵام هەرزوو پەشیمان بوومەوە
مامۆژنم بە پێکەنینەوە سەیری ئێمەی دەکرد وابزانم هەستی بە شتێک کردوە

یوریم: گەمژە ئایە تۆ شتێکت بە دایکت وتوە
نامجوونیش سەری بەرز کردەوە پێکەنی و چاوێکی لە دایکی داگرت

نامجوون: ئێ گیانەکەم ئەویش مافی خۆیەتی بزانێ بووکی داهاتوی کێیە پێویستە تۆش بە مامۆژنم بڵێی

یوریم: ئەوە تۆ بەجدیتە بەڕاستی زۆر گەمژی

لەنێو ئەو دەمەقالێیە بووین کاتێک

جین: چی ڕوودەدات هاوڕێیان بە ئێمەش بڵێن

یوریم: هیچ شتێک
پێش نامجوون وەڵامم دایەوە

دوژمنی باوکە مردوەکەم ||  حيث تعيش القصص. اكتشف الآن