خراپترین ئازار لەو کەسانە دەست دەکەوێ کە باسی خۆشیەکانی خۆی دەکات
~نامجوون: دەی بابڵێین من کوێرم ئەی تۆ خۆ کوێر نەبووی خۆت لادابا لە پێشم
بە توڕەیە هاواری لەسەرم کرد
گەمژە نازانم بۆچی بەمشێوەیە مامەڵەم لەگەڵ دەکات
پێموابێ هێشتا لێم توڕەیە بەهۆی ڕووداوەکەی ئەو ڕۆژە
ئەوە هیچ گوناهێکی منی تێدانیە من نامەوێ جارێکیتر پەیوەندیم هەبێ لەگەڵی نەک تەنها نامجوون بەڵکو هەموو کورێک
بەڵام نامجوون نایەوێ ئەو ڕاستیە قبووڵ بکات بۆیە وەک شێت مامەڵە دەکات
کاتی نانخواردن هات
نامجوون تەنانەت سەیریشم ناکات خوا لەناوت ببات گەمژە ئارەزووی خواردنم نەما
لەسەر مێزەکە هەستامەوە
یوریم: من برسیم نیە ئێوە نۆشی گیانتان بێت
خاتووکیم: بەڵام کچەکەم تۆهیچت نەخواردوە
یوریم: نا مامۆژن من تێربووم
ڕۆشتمە باخچە خۆشەکەمان ئەوێ باشترین شوێنی منە بەتایبەتی شەوێکی وەک و ئەمڕۆ ساماڵ
تەواوی ئەستێرەکان و مانگ زۆر بە ڕوونی دیارن
ئایە تۆ هەڵەدەکەی یوریم لە خۆ بەدوور گرتن لە نامجوون؟
بە هێواشی لەبەرە خۆمەوە وتم کاتێک سەرم بەرز کردبۆوە سەیری ئاسمانم دەکرد
لەوانەیە هەڵەبێ بەڵام ناتوانم زۆر لە خۆم بکەم
دەتوانم؟
ئایە پێویستە هەوڵبدەم
باشە چی ئەگەر مارک بەوەی زانی و شتێکی لە نامجوون کرد
ئەی خوایە تەنها تۆ دەتوانی یارمەتی من بدەی
پاش کەمێک هەستم کرد کەسێک لە پاڵم دانیشت لەسەر فریزەکە
و سەری خستە سەرشانم
یوریم: گەمژە تۆ کەمێک پێش ئێستا هاوارت دەکرد بەسەرم ئێستاش بەم شێوەیە دەکەی
وتم و ڕووم وەرگێڕا
نامجوون: دەردم و دەرمانم تۆی چیبکەم