Chapter 11

150 24 2
                                    



دەتوانیت لەبیرت بێت تۆ کێیت؟ پێش ئەوەی ئەم جیھانە پێت بڵێت پێویستە کێ بیت
*******

نایۆن: دەتەوێ دایک و کچ گەرماوێک بکەین ؟

یوریم سەری بە بەڵێ جووڵاند

بەیەکەوە هەستانەوە ویستیان بڕۆن

کووک: بۆ کوێ؟

نایۆن: دەڕۆینە شوێنێک کە پەیوەندی بە تۆوە نیە

بە پێکەنینەوە وتی و چاوێکی لە یوریم داگرت ئەویش پێکەنی بە یەکەوە ڕۆشتنە گەرماوە کە

Eurim pov

دەرگای گەرماوەکەم کردەوە و ڕۆشتمە ژوورەوە دایکیشم لە دوام هات و دەرگاکەی داخست

بەڵام پێم وابێ کارێکی هەڵەم کردوە

ئێستا دایکم ئەو برینانەی سەر لاشەم ببینێ زۆر خەمبار دەبێ

نایۆن: کچەکەم بۆچی بەمشێوەیەی دەی ئاوەکەم کردۆتەوە جلەکانت داکەنە

یوریم: دەکرێ بۆ جارێکی تر بێ ئێستا نامەوێ خۆم بشۆم هەم دەستیشم تەردەبێ

نایۆن: نەخێر ئەوەتە دەستت دەبەستمەوە تەڕنابێ بێخەمبە

ئەی خوایە ئێستا دەزانم من بەکێچووم ئەوەندە کەلەڕەقم

پشتم لە دایکم کرد بە هێواشی بلوزەکەم بەرز کردەوە و دامکەند

تەنها بە جلی ژێرەوە بووم ڕۆشتمە ناو ئاوەکە هەست بە شۆک بوونی دایکم دەکەم

بەڵام هەردووکمان وا خۆمان دەردەخەین کە هیچ شتێک ڕووینەداوە

دایکم بە هێواشی کەمێک ئاوەگەرمەکەی بەسەرم داکرد

هەست بە سووتانی برینەکانم دەکەم بەڕادەی دۆزەخ ئازاری هەیە

بە هێواشی فرمێسکەکانم دەهاتنە خوارەوە لەگەڵ ئاوە گەرمەکە تێکەڵ دەبوو

دایکم کە دەستی لە سەر هەر بەشێکی جەستەم دادەنا دەنگی هەنیسکەکانی زیاتر دەبوو

نەمتوانی لەوە زیاتر خۆم بگرم ڕووم کردە دایکم دەستم بە چاوە سوورەکانی دادەهێنا

یوریم: باشە بۆچی دەگری

نایۆن: ئەی تۆ بۆچی دەگری گەمژە مرۆڤ چۆندەتوانی ئەو هەموو برینە لەسەر لاشەی بێ و خۆی

وا خۆی دەبخات بێئازارا

بە گریانەوە قسەی دەکرد و ئاماژەی بە برینەکانی سەر شان و زگم دەدا

دوژمنی باوکە مردوەکەم ||  حيث تعيش القصص. اكتشف الآن