تەرمەکانم لەگەڵ چەند هاوڕێیەک ون کرد و خۆشی کەس گرنگی بە مردنی هەژارەکان نەدەدا
کارڵ و ماڕک و ماریا و سوکرێی
هەر چواریانم بە دەستی خۆم کوشت.....هەر کە گەڕامەوە ماڵەوە بیرم لە هیچ نەکردەوە
ڕێک خەوتم
لە خەوما... سوکرێی لەبەردەم دەرگای ژوورەکەم وەستا بوو بە چاوی پڕ خوێنەوە سەیری دەکردم...!لە خەوەکە ڕاپەڕیم و هەموو جەستەم کەوتبۆوە لەرز هێندە ترسابووم
سەیرێکی لای دەرگام کرد ئەو شوێنەی کە سوکرێی لە خەوەکە تێی دا وەستابوو
خوێن لە جەستەم نەما
تەزوێک بە ناخم داهات وەک بڵێی چیایێک لە ناخم ورد و خاش بوو!!!
بینیم سوکرێی ڕێک لەو شوێنەیە کە لە خەوەکەدا لێی بوو!!
پێکەنینێکی ترسناکی کرد و گوتی...لەپێناو پارە..
هەموو شتێکت لە دەست دا
ئیتر تۆ لێرە بیت یان ئاسمان
هەردوو شوێن بۆت دەبێتە دۆزەخبەشی یەک.....
Vote....
YOU ARE READING
تۆڵەی ڕووحە مردووەکان
Aksiکاتێک جەیمس بەهۆی کێشەی پارەوە چوار کەس دەکوژێت چیرۆکی کوژراوەکان کۆتای پێ نایەت و ڕووحی مردووەکان بە ئاشکرا هەوڵی کوشتنی جەیمس دەدەن