M : 9

362 64 84
                                    

هەستی من بۆ ڕوداوەکانی ئەم ماوەیەی کەیپۆپ☝

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەستی من بۆ ڕوداوەکانی ئەم ماوەیەی کەیپۆپ☝


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


هۆسیۆک بە هەموو هێزی خۆی مستێکی کێشا بە ڕووخساری جۆنگکوکا وای کرد بکەوێتە ئەرز و دانەکانی بە خوێنی خۆی سوور بێت

جۆنگکوک دەستی بە لێویدا هێنا و ئەو خوێنەی سڕی کە پیایدا هاتبۆوە خوارەوە

تۆ کەی ئەونە بوێربوویت لە فەرمانەکانی دایکم دەربچیت گەمژە!! ..

هۆسیۆک بە هەموو هێزی خۆی هاواری لەسەر کرد .. بەردەوام بوو لە سەرزەنشت کردنی

ئێستا ئێمە چۆن سەر هەڵبڕین لە بەرامبەریان؟ بە هۆی بێنرخێکی وەک تۆوە کە قەدری هیچ شتێکی لا نییە دەبێت ئێمە سەر شۆڕ بین .. دایکم لە دوێنێووە بەردەوامە لەوەی داوای لێبوردن بکات لێیان

ئێستا من ئێوەم سەر شۆڕ کردووە؟
جۆنگکوک بە تیژی چاوی بڕیبووە چاوی براکەی و هەستایەوە بە بوێری لە بەرامبەری وەستا

یاخوود ئێمە هەر لە بنەڕەت خێزانێکی سەر شۆڕ و فاشل بووین .. پێت وایە بە کێ چوومە؟ بێگومان بە باوکم چوومە .. نابینیت .. پێم بڵێ نابینیت .. من ئەو کچەم ناوێ .. هەموو ئازادیەکتان لە من زەوت کرد .. هێشتم چیتان بوێ پێمی بکەن .. بەڵام ئیتر سنورتان بەزاند .. بێزاربووم لێتان ..

جۆنگکوک هێندە بە هاوارێکی بەرز قسەی دەکرد تەواوی دەمارەکانی ملی دەرکەوتبوون

ئایا هەرگیز وەک برات سەیرت کردووم؟ تۆ تەنها خۆسەپێن بوویت لەسەرم .. تەنانەت ئەوانە ڕەفتاری برا گەورە نین ..

جۆنگکوک لە کۆتایی کەمێک ئارام بۆوە .. هۆسیۆک قسەیەکی نەبوو بۆ وتن .. جۆنگکوک پشتی لێ کردوو دەستی کرد بە دوورکەوتنەوە .. پێش ئەوەی بەتەواوی خۆی ون بکات دووبارە ئاوڕی دایەوە

هەرگیز نەکەن دووبارە خۆتان تێکەڵ بکەن ... وەک دەڵێن ئەو سوزانیە دەبێتە هاوسەرم کەواتە ئەوە ژنی منە پەیوەندی نیە بە ئێوەوە چی لێدەکەم

MY BEAUTY   P.JM |  J.JK Where stories live. Discover now