M : 19

244 43 101
                                    

.
.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئێستاش تەواو بوین با ئەم ناوە کۆبکەینەوە ..

سوجین بە کەمێک هاوار وتی تا تۆزێک کەشەکە خۆش بکات

من شوشەی سۆجۆکان فڕێدەدەم ..
میرا هەستا و وتی

منیش لەگەڵت دێم ...
جونکیو هەستایەوە دوای کەوت

ـــــــــــــ

میرا ..
جونکیو وتی و میرای وەستان لە ڕۆیشتن کاتێک میرا بەرەو زبڵدانی دەرەوەی بیناکە ڕۆیشتبوو

تۆ هاتی؟ .. پێویستی نەدەکرد سوپاس .. ئێستا کەشەکەی ساردی کردووە وە وا نزیکی ئێوارەشە .. تۆ بڕۆ ئێستا منیشــ ..

میـــــــرااا ...
جونکیو بەبێ سەبری قسەکانی بە میرا بڕی

یاھ تۆ زۆر قسە دەکەیت ..
جونکیو بە خەندەیەکەوە وتی و زیاتر لە میرا ڕۆیشتە پێشەوە .. میرا بەمە کەمێک شڵەژا .. سەیری ئەملا و لای کرد بە تەواوی چۆڵ بوو .. چونکە هەموان لە ژووری خۆیانن و هەم کاتی نانی ئێوارەیە

دەمەوێت قسە بکەین ..
میرا سەری بە باشە جوڵاند و خۆڵەکانی فڕێدایە زبڵەکەوە و لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی باخچەی بەشە ناوخۆییەکە دانیشتن

ئــام من کەمێک پەلەمە .. گەر بکرێت کەمێک خێرا بکەیت ..
میرا پێوەی دیاربوو کە زۆر شڵەژابوو و دەستی لە ڕانەکانی دەخشاند لە شڵەژاویا

ئا باشە .. سەیرکە میرا من .. من ماوەیەکی زۆرە .. تۆم بەدڵە .. بەڵێ من تۆم زۆر بەدڵە .. هەمیشە تۆم دەبینی کە دەهاتیتە کۆلێژ .. بۆ کلاس .. دەڕۆیشتیتەوە .. بەردەوام بووم لە سەرنجدانی تۆ .. تۆم زۆر بەدڵ بوو .. نەمدەتوانی هەرگیز فەرامۆشت بکەم ..

جونکیو .. منــ ..

دەزانم لەوانەیە تۆ هەمان هەستت نەبێت .. بەڵام ئەوە وا لە من ناکات تۆم بەدڵ نەبێت چیتر .. من زۆر هەوڵمدا وا نەبم بەڵام ناتوانم خۆم بوەستێنم تۆ زۆر جوانیت ناتوانم پشتگوێت بخەم .. تکایە بیرم لێ بکەوە و هەوڵبدە .. چی دەبێت هەلێکم پێ بدەیت

میرا زۆر شڵەژابوو نەیدەزانی چیبکات .. ڕاستگۆیی هەستپێدەکرد لە قسەکانی بەڵام دڵی میرا لە مێژە کەسێکی تر داگیری کردووە .. ئەو نەیدەزانی چۆن ڕەتی بکاتەوە ڕێگەیەک کە دڵی هیچ لایەک نەشکێت

بە شڵەژاوی و خێرایی هەستایەوە

من .. من دەڕۆم

MY BEAUTY   P.JM |  J.JK Where stories live. Discover now