M : 21

236 42 108
                                    


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

miyon ...

بە شڵەژاوی سەیری هەموان دەکەم .. بەڵام هەموان سەیری میرا دەکەن و لێی دەپرسن حاڵی چۆنە بەهۆی ئەوەی کە ئێوارە دەرچووە لە نەخۆشخانە .. وا نزیکی ڕۆیشتنە هیچم سەبارەت بەو گیانەی ناو سکم بە هیچیان نەوتووە .. چۆن پێیان بڵێم؟ بە تایبەت جۆنگکوک .. کاردانەوەی چی دەبێت؟ ئایا پێی خۆشە؟ ئایا دەیەوێت لە من مناڵێکی ببێت؟ یاخود ئەسڵان مناڵی هەر دەوێت؟ ئەمە زوو نەبووە بۆی؟ دەبێت پێم بڵێ لە باری ببەم؟ ئایا دەبمە دایکێکی باش؟ یاخود ئەو دەبێتە باوکێکی باش؟ .. بەوە هۆشم هاتەوە کاتێک هەنسکێک لە دەمم دەرچوو .. بە شڵەژاوی سەیری هەموانم کرد .. هەموان شۆک ببوون بەو هەنسکەم .. تازە تێبینیم کرد کە دەگریم .. جۆنگکوک بە خێرایی بۆلام هات .. بە هەردوو لەپی دەستی کوڵمەکانی گرتم

مییۆن!! بۆچی دەگریت گیانەکەم؟ .. شوێنێکت ئازاری هەیە؟ بتبەم بۆ نەخۆشخانە؟ دەی مییۆن گیانەکەم قسەبکە

کە بەو شێوەیە لە جۆنگکوکم ڕوانی ئەو بەو شێوەیە خەمی منە تازە تێبینی دەکەم کە من شتەکەم لە مێشکم زۆر گەورە کرد؟ وانیە؟ هەر بۆیە هێندەی تر گریام .. زۆر بە توندی هەنسکم دەدا و باوەشم لە جۆنگکوکدا سەرم کردە سەر سنگە فراوانەکەی

بۆنەکەییم هەڵدەمژی تا ئارام ببمەوە وە واش بوو کەمێک ئارام بومەوە .. کە تەواوی کاتەکە جۆنگکوک ماچی بچوک بچوکی سەرمی دەکرد و دەستی بە پرچما دەهێنا .. کەمێک لێی دوورکەوتمەوە سەیری چواردەورم کرد جیمین و میرا بە خەمەوە سەیرم دەکەن .. میرا کەمی ماوە بگری ئەویش .. ههھ خەندەیەکم کرد بۆ ئەو قشتیەی

دووبارە جۆنگکوک پەنجە میهرەبانەکانی کردەوە سەر ڕوخسارم .. وای کرد سەیری بکەم

گیانەکەم نازدارم تاقیم مەکەوە پێم بڵێ بۆ وا لەپڕ بەو شێوە توندە گریایی دڵنیام شتێک بووە دەی پێمی بڵێ همم ..

دووبارە خەریک بوو بگریمەوە .. بە زۆر خۆمم گرتبوو
دەمم کردەوە تا قسە بکەم

جۆنگکوک بمبوورە .. بمبوورە هەمووی هەڵەی منە دەزانم ئەوە لە ناکاو بوو وە تۆ ئەوەت ناوێ بەڵام ئەوە لە دەست من نەبوو ئێمە دەبوو زۆرتر ئاگادار بوینایە ..

ویستم زیاتر درێژە بە قسەکانم بەم بەڵامـــ ...

مییــــــۆن!! لەوە زیاتر تاقیم مەکەوە
جۆنگکوک بەبێ سەبری وتی

توند چاوم داخست و وتم
جۆنگکوک من دوگیانم

1

MY BEAUTY   P.JM |  J.JK Where stories live. Discover now