.
.ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
MIRA....
هەفتەیەک تێپەڕی بەسەر ئەوەی باوکمان مرد ... هەر کە بیرم لەوە کردەوە کە چۆن مردبوو دووبارە فرمێسکەکانم بۆ نەوەستێنرایەوە .. دەستم توند لە کورسی کەمئەندامیەکەی سولی توند کرد .. ئەوەتا من و خوشکە بێنازەکەم لەسەر گۆڕی دایک و باوکمانین .. باوکممان ناشت لە تەنیشت دایکم بەو هیوایەی باوکم لەو دنیا بتوانێ داوای لێخۆشبوون بۆ هەڵەکانی بکات لە بەرامبەر دایکم ... فرمێسکەکانم بە توندی سڕی تا لەوە زیاتر خۆم و سولی بێهیوا نەکەم .. دەزانم باوکێکی باش نەبوو بۆمان بەرپرسیارێتیەکانی خۆی جێبەجێ نەکرد سەرەڕای ئەمانەش دووبارە هاتەوەو هەڵی خڵەتاندین .. بەڵام هێشتا باوکمە هێشتا ئەوە ئەو کەسەیە کە بۆ ماوەی بیست و دوو ساڵە نازناویم هەڵگرتووە و پێی دەڵێم باوکە ... بۆ کۆتا جار سەیری دایکم و باوکمم کرد دووبارە فرمێسکێکی تر ترازا ... ڕقم لێتانە کە هێندە زوو تەنیاتان کردم
کورسیەکەی سولیم جوڵاند سەیرم کرد ئەویش بە نهێنی فرمێسک دەڕژێ .. ئاھ خوایە ئەو هێشتا زۆر بچوکە بۆ ئەمانە ... دەستمان کرد بە ڕۆیشتن بەرەو دەرەوەی گۆڕستانەکە .. بینیم کە جیمین پاڵی داوە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە و چاوەڕوانی ئێمەیە .. من بۆ ئەوە سوپاسگوزاری خوام کە هێشتا کەسانێکی وا لە چواردەورمە .. جیمین مییۆن وە جۆنگکوکیش ئەوان هاوڕێیەکی دڵسۆز بوون بۆم تەواوی کاتەکە بۆم .. سەرەتایەکی باشمان نەبوو لەگەڵ جۆنگکوک بەڵام هێشتا ئەم ماوەیە دڵسۆزانە ڕەفتاری کرد بۆ ئەوە قەرزاری میۆنم بەهۆی ئەو جۆنگکوک وازی لە خووە خراپەکانی هێناوە ئەو تەواو بووەتە کەسێکی باش .. بەڵام جیمین جیاوازە ئەو زۆر تایبەتە بۆم .. هەرگیز تێناگەم و بۆم دەرناکەوێ چۆن خۆشم ویست چۆن ئاشقی بووم و ئالودەی بووم .. هەر خۆی ئەوە مانای خۆشەویستی ڕاستەقینە دەدات بێ بونی هیچ هۆکارێک کەسێکت خۆشبوێ .. ئەو پیاوە بەنرخەکەی منە .. ئەو پاڵپشت و هێز و هەناوی منە ..
خەندەیەکی گەرمم بۆ کرد و بەرەو ڕوی ڕۆیشتم .. بە خێرایی بەرەو ڕووم هات و ماچێکی لە گۆنام کرد
زۆر مایتەوە خەریک بوو بێم بە دواتا
من باشم خەمت نەبێ
هەرگیز وتبووم ئەو کوڕە سارد و سڕو خوێڕیە خاوەنی خەندەیەکی بەهێز و قوڵە کە ڕاستەخۆ جەستە و چاوت دەسوتێنێ؟ ئەوەتا خەندەکەیم پێشکەش ئەکات ئێستا .. کەواتە من بەبەخترین کەسم
بەیارمەتی جیمین سولیمان کردە ناو ئۆتۆمێلەکە وە خۆشمان سەرکەوتین و بەڕێ کەوتین بەرەو ماڵەوە
YOU ARE READING
MY BEAUTY P.JM | J.JK
Fanfictionژیان بەهەموو ڕەنگەکانیەوە جوانە بەڵام من تەنها بە تۆوە جوانم ... مەکەوە داوی خراپەکارانەوە؟ .. بەڵام دڵ هەمیشە خراپەکانی خۆشویستووە لە گەڕان بە دوای ئازادی تۆم دۆزیەوە .... ـــــــــــــــــــــــــــــــــ چیرۆکی شیپ نیە⚠ STORY ABOUT: romance...