「▶𝐹𝑖𝑟𝑠𝑡 𝑃𝑎𝑟𝑡◀」

1.4K 143 151
                                    



—————————

  ∫ ➪..ᗴᑎᒍOY..☕︎ ∫

—————————














نـووسـەر ئــەیـگـێـڕێـتـەوە:

لەدوای ساڵانێکی زۆر گەڕایەوە وڵاتەکەی
بەئارامی لەسەر یەکەم پایەی فڕۆکەکە وەستا بوو

پڕ بە سینەی هەوای سیۆڵی هەڵمژی وە وتی

"بیرم ئەکردی!!"

ڕۆشتە لای پاڕک کردنی ئۆتۆمبێلەکان و سەیری فیڕاڕیە ڕەشەکەی خۆی کرد و زەردەخەنەیەکی کەوتە سەر لێو

ڕۆشت بەرەو ئۆتۆمبێلەکە و دەرگاکەی کردەوە و سەرکەوت و دەستی کرد بە شۆفێری بۆ شوێنی مەبەست

لە شوێنی مەبەست ئۆتۆمبێلەکەی پارکینگ کرد و سەیری کۆشکە شاهانەکەی ئەکرد کە بە ماندووبوونی باوکییەوە بنیاد نرابوو

کۆشکێکی سفت و بێ خەوشی سپی ، کە کۆڕنەکانی کۆشکەکە لە ڕەنگی ئاڵتونی پێکهات بوو ، کە بە جۆرەها گڵۆپی جۆرواوجۆر کۆشکەکە ڕازاندرابوویەوە

لە دەرگا سەرەکیە بەهێز و سپیەکەی دا ، پیاوێک دەرگاکەی کردەوە لەگەڵ جلێکی فەرمی سپی کە نەخشێنرابوو بە ڕەنگی ئاڵتوونی ، لەگەڵ باجێکی ئاڵتونی کە بە جلە فەرمیە سپیەکەیەوە بوو

ڕوخسارێکی گەنم ڕەنگ ، چاوێکی گەشی قاوەیی لەگەڵ قژێکی قاوەیی ڕەنگ تۆخ و جەستەیەکی ماسولکەداری ناوازە

ئەوەی بەردەمی بە قسەکردنی پیاوەکە لە خەیاڵەکانی هاتە دەرەوە

-"فەرموو خاتوون چۆن ئەتوانم یارمەتیت بەم!؟"
پیاوە پۆشتەکە بە ڕێزەوە وتی

"دەمێکە نەمبینیوی!!"
ئەوەی بەردەمی بە خەندەیەکی شیرین کە لەخۆبایی بوونەکەی زیاتر زاڵ بوو بەسەریا وتی

پیاوە پۆشتەکەیی سەرسوڕماو کرد و پیاوەکە بە ڕۆیشتنێک نزیک ڕاکردن ڕۆشت

ئەوەی تر پێکەنینێکی هێواشی کرد و جانتاکەی بەدوای خۆیەوە ڕاکێشا و بەڕێکەوت بۆ ناوەوەی کۆشکەکە

ڕاستەوخۆ باخچەیەکی گەورە پێشوازی لێکرد
گوڵە فرە جۆراوجۆرەکان دیمەنێکی ناوازەی     
بە باخچەکە بەخشیبوو

لە لایەکی باخچەکە جۆلانەیەکی جوڵاوی جوانی لێبوو وە لە نزیک جۆلانەیەکە چەند مێز و کورسیێکی کیوتی سپی ڕەنگی لێ بوو

{𝑫𝒆𝒗𝒊𝒍'𝒔 𝒄𝒉𝒊𝒍𝒅𝒓𝒆𝒏} .✔.Where stories live. Discover now