「▶𝐹𝑖𝑓𝑡𝑒𝑒𝑛𝑡ℎ 𝑃𝑎𝑟𝑡◀」

98 28 45
                                    






---------

∫ ➪..ᗴᑎᒍOY..☕︎ ∫

---------
















" هەموو بەڵگەکان دژی پاڕڪ ڕیۆنایە وە لە کۆتا کوشتن شوێن پەنجەی بە دەر کەوتووە وە لە ڕێگای چەند کامیڕایێکی بچووکی نەبینراو ئەوە بینراوە کە پاڕڪ ڕیۆنا تاوانبارە و بکوژە زنجیرەکەیە!"
دادوەر بە هێمنی وتی

" بەڵام ئەمانە دوورن لە ڕاستەیەوە!"
جیمین بە بەتاڵی وتی

" گەر دوور بێت لە ڕاستیەوە کەواتە شوێنی پەنجەی چی ئەکات بەسەر قوفڵی دەرگاکەوە!؟ یان چۆن لەو شوێنانە بەدەر ئەکەوێت کە کوشتنی لێ ئەنجامدراوە!؟ لەسەرەتاوە گومان لێکراو بوو بۆ هەموومان لەبەر ئەوەی تاکە کەس بوو کە ئارەزووی تۆڵەکردنەوەی هەبوو وە هەر دوای دەرچوونی لە دۆزەخ کوشتن هاتە ئاراوە کەواتە بۆ ئەمەیان چی!؟"
دادوەر وتی

" کەواتە تۆ ئەتەوێ ڕیۆنا تاوانبار بکەی لەبەر ئەوەی دوای هاتنە دەری لە دۆزەخ کوشتن هاتۆتە ئاراوە تۆ هەڵە ئەکەی چونکە ئەو دەستی لە کوشتنەکان نییە بۆ لێکۆڵینەوەی وردتر ناکەن تا تەواوی بابەتەکەتان بۆ شیببێتەوە ، خۆت وتت تۆڵەکردنەوە ئەزانی ئەم تۆڵەکردنەوەیە بۆ چییە!؟ نەخێر کەواتە چۆن ئەتوانی بەبێ ئەوەی لێکۆڵینەوەی ورد بکەی سزا بۆ کەسێکی بێ تاوان دەر بکەی ئایا بەخۆت ئەڵێی دادوەری دڵسۆز!؟"
جیمین بە بەتاڵی وتی

" ئێمە بەردەوام ئەبین لە لێکۆڵینەوە ، لە ئێستادا بەڵگەکان دژی ئەون تەنها بۆ ئێستا ، بۆ ماوەیەکی کاتی سزای بەسەردا ئەسەپێنرێت تا بکوژی ڕاستی ئەدۆزرێتەوە!"
دادوەر بە هێمنی وتی

جیمین هیچ قسەیەکی نەکرد

هەستەکانی سەر ڕوخساری پێشبینی نەکراو بوو
هەستەکان ون ببوون تەنها بە دوو چاوی بە تاڵ سەیری بەردەم خۆی ئەکرد

تا کەسێک هاتە دادگاکە

" ڕیۆنا! "
جیمین لە ژێر لێویەوە وتی

" تکایە لێرە بووەستە"
دادوەر وتی کاتێک ئاماژەی بۆ تەنیشت جیمین کرد

" هەموو بەڵگەکان دژی تۆن تا تاوانباری ڕاستەقینە ئەدۆزرێتەوە تۆ تاوانباری "
دادوەر بە هێمنی وتی

" سزاکەم چییە!؟"
ڕیۆنا بە ئارامیەوە وتی

" لە دۆزەخ ئەبیت تا تاوانبارەکە ئەدۆزرێتەوە"
دادوەر وتی

" لە پلەی چەندەم!؟"
ڕیۆنا بە ساردی وتی

" سـێـیـەم!"
دادوەر وتی

{𝑫𝒆𝒗𝒊𝒍'𝒔 𝒄𝒉𝒊𝒍𝒅𝒓𝒆𝒏} .✔.Where stories live. Discover now