「▶𝑆𝑖𝑥𝑡𝑒𝑒𝑛𝑡ℎ 𝑃𝑎𝑟𝑡◀」

99 31 43
                                    




---------

∫ ➪..ᗴᑎᒍOY..☕︎ ∫

---------

















" هەواڵی ئەمڕۆی کۆریا!! "

" لە کۆگایەک حەوت کەس لە ئافرەتان و پیاوان بە کوژراوی دۆزراونەتەوە "

" شتێکی ترسناک ، نیشانەیەک جێ هێڵدراوە "

" نیشانەی شەیتانەکان "

" ئایا ئەمە مەترسیە بۆ سەر شانشینی مرۆڤەکان!؟ "

" شانشینی مرۆڤەکان لە دڵە ڕاوکێ دان!! "

.
.
.
.
.
.
.

ڪەسێڪ ئەیگێڕێتەوە :

" سڵاوت لێ بێت باپیرە! داوات کردبوو من ببینیت!؟"
کەسێک بە ئارامیەوە وتی

" بەڵێ! ئایا کارەکانی هایۆن بە باشی ئەڕۆن!؟"
کەسەکە وەڵامی دایەوە

" بەڵێ باپیرە هەموو شتێک وەک پیلانەکە ئەڕوات کە هایۆن داینابوو!"
بە ڕێزەوە وەڵامی دایەوە

" ئەمە هەواڵێکی باشە مینگیو ... ئەمەوێت دڵنیا ببیەوە لەوەی ئەو سەلامەت ئەبێت ، هوایۆنگ جێگای متمانە نییە!"
باپیرەی بە هێمنی وەڵامی دایەوە

" هەموو شتێک بە خواستی تۆ ئەبێت دڵنیابە! "
مینگیو ' باپیرە شەیتانەکەی ڕیۆنا' بە بێگومانیەوە وتی

" ئەمە باشە بەڵام .... ئایا تۆ قسەیەکت هەیە بۆ وتن!؟"
باپیرەی بە هێمنیەوە وتی

" لە ڕاستیدا بەڵێ ... چۆن لوسیفەری گەورە ڕێگەیدا هایۆن کارێکی وا ئەنجام بدات!؟"
مینگیو بە تێنەگەشتنەوە وتی

" ههههه ئەتوانم بڵێم بۆ ماوەیەک بیرم چووبوویەوە کە من لوسیفەرم ... بەهەرحاڵ من و ئەو هەمان ئامانجمان هەبوو کەواتە ڕێگەمدا هەر کارێک بکات کە پێی باشە بێگومان بە ئاگاداری من! "
لوسیفەر بە خەندەیەک وتی

" هایۆن کچێکی چاو نەترس و زیرەکە وەک باوکی!
بەڵام ئەو بچووکە تەنانەت ئەو تەمەنی گەنجێتی بەخۆشی بەسەر نەبردووە ئەمە دڵتەنگم ئەکات
بەڵام کاتێ جین'ی کوشتووە ، ڕووخسارە مردووەکەی جین سەرسوڕماویی بەسەرەوە دیاربوو ئەبێت شتێک ڕوویدابێت , دڵنیام لەوەی بە شتێکی زانیووە!!"
مینگیو بە دڵنیایەوە وتی

" تۆ ڕاست ئەکەی ... جین بەر لە مردنی ئاگادار بوویەوە کە دڵی هانول لە نێو سینەی هایۆن دایە!"
لوسیفەر بە ڕێکی وتی

{𝑫𝒆𝒗𝒊𝒍'𝒔 𝒄𝒉𝒊𝒍𝒅𝒓𝒆𝒏} .✔.Where stories live. Discover now