「▶𝑁𝑖𝑛𝑡ℎ 𝑃𝑎𝑟𝑡◀」

223 52 106
                                    

—————————

  ∫ ➪..ᗴᑎᒍOY..☕︎ ∫

—————————












"وا ئەزانی ئەوەندە بەخێرایی پیلانەکەم ئاشکرا ئەکەم جین!؟"
ڕیۆنا بە پرسیارەوە وتی

"نە ئەبوایە باوەڕم پێت بکردایە ، هەر ئەو باوەڕە نەفرەتیەش بوو کە بە باوکە نەفرەتیەکەتم کرد"
جین بە توڕەییەوە وتی

"بێدەنگ! ئاگاداری قسەکانت بە!"
جیهیون بە توڕەییەوە وتی

" جیهیون تەنها تۆ سەردانی ئێمەت ئەکرد تۆی نەفرەتی بووی کە باوکمت ناردە دۆزەخ هم!؟ تەواو تۆڵەی خۆتت کردەوە!؟ ، ئێستا ئارامی!؟ "
جین بە هێمنی وتی

"بەردەوامە وە بەردەوامیش ئەبێت"
جیهیون بە بێ باکی وتی

" وەکو باوکت گەمژەی "
جین بە ڕقەوە وتی

جیمین لەوە زیاتر نەوەستا لە شوێن خۆی و ڕۆیشت بەرەو جین و بە  دەستەکانی پاڵەپەستۆی خستە سەر ملی جین و بەرزی کردەوە بە دیوارەکە

"برا تەواو هێمن بە"
جۆنگکوک بە هێمنیەوە وتی

جیمین جینی فڕێدا سەر زەویەکە

"ڕیۆنا سەلامەتی!؟"
جیمین پرسی کاتێ ڕوخسارە گۆڕاوەکەی ڕیۆنای بینی

ڕیۆنا هیچ قسەیەکی نەکرد

جین بە خێرایی هەڵسایەوە و بەرەو ڕووی ڕیۆنا ڕای کرد

"ئەتنێرمەوە دۆزەخەکەت هایۆن!!"
جین بە هاوارەوە وتی بە چنەگەکانی سینەی ڕیۆنای شەق کرد وە دڵی ڕیۆنا لە نێو دەستەکانی بوو

وە سوڕێکی نەشکێنەر بە دەوری جین و ڕیۆنا دروست بوو

" جینی نەفرەتی وازی لێ بهێنە!!"
جیهیون بە هاوارەوە وتی

" دۆزەخت نیشان ئەدەم فریشتەی نەفرەتی!!"
جیمین بە توڕەییەوە وتی

"هاوڕێیان من ناتوانم ئەم سوڕە ببەزێنم ، جەستەم لاواز بووە!!"
جۆنگکوک بە بێهێزیەوە وتی

"جۆنگکوک تۆ ئاگاداری خۆت بە ئێمە لە هەوڵداین بۆ تێکشکاندی سوڕەکە"
جیمین بە وریایەوە وتی

جیمین و جیهیون ڕەنگی چاوەکانیان گۆڕان ، قەمیسی جیهیون دڕا بە هۆی هاتنە دەرەوەی باڵە ڕەشەکان ، بەڵام هەردووکیان وەستان بەهۆی دەنگی کەسێک

" هاوڕێیان بوەستن!!"
ڕیۆنا بە هاوارەوە وتی

"تۆ ئەو کەسە نیت کە بتوانی بمنێریتەوە دۆزەخ جین!!"
ڕیۆنا بە خەندەیەکی بە فیز وتی

{𝑫𝒆𝒗𝒊𝒍'𝒔 𝒄𝒉𝒊𝒍𝒅𝒓𝒆𝒏} .✔.Where stories live. Discover now