⁰⁵

643 85 265
                                    


دوای سێ مانگ

سێ مانگە فیۆریتا لە ماڵی نامجونە هەنێ جار لەگەڵ جۆن قسە ئەکات بەڵام زۆری پێ ناچێ و یەکسەر دایئەخاتەوە جۆنگکوک زۆر بێزار بوە ئەیەوێ هەرچۆنێک بێت بچێتە ئەوێ

جەنتاکەی جوان پێچایەوە هەواڵی پێگەشت کە نیوەی پاسەوانەکانی نامجون سیخوڕ بون بۆیە ئێستا پێویستی بە پاسەوانە ئەمیش خۆی کۆکردەوە و جەنتاکەی دایە سەر شانی و چۆیە دەرەوە

زەردەخەنەی کرد و دەستی خستە سەر جەڕەسەکە دوای کەمێک یەکێک دەرگاکەی کردەوە جۆنگکوک سەری بۆ دانواند چونکە ژنێکی پیر بو

جۆنگکوک:ئمم سڵاو

خزمەتکار:سڵاو چۆن ئەتوانم یارمەتیت بدەم؟

جۆنگکوک:ئێ هاوڕێیەکم لێرە کار ئەکا وتی پێویستمان بە پاسەوانە

درۆی کرد ژنەکەی کەمێک سێریکرد بە گومانەوە و سەری جوڵاند لەکۆتاییا جۆنگکوک هەناسەیەکی ئاسوودەیی هەڵکێشا

خزمەتکار:فەرموو ژوری بەرێزت نیشان ئەدەم

جۆنگکوک هاتە ژورەوە و بەدوای ئەو خزمەتکارە کەوت دیارە ماوەیەکی زۆرە لێرەیە جۆن بە هێمنی لەدوای ئەڕۆشت برۆی گرژ کرد کە وێنەیەکی بینی فیۆریتا؟ وێنەی فیۆریتا چی ئەکا لەوێ؟

خزمەتکار:فەرمو ئەمە ژوری بەرێز نامجونە

جۆنگکوک:ئەها باشە سوپاس


دوبارە سەری بۆ داگرد و ئەویش ڕۆشت بە هێمنی لە دەرگاکە نزیک بۆیەوە و دوو جار تەقەی لێدا گوێی لە هیچ نەبو برۆی گرژ کرد دوبارە تەقەی لێدا گوێ لە دەنگێکی کز بو وتی وەرە دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتە ژورەوە

بە بێدەنگی وەستابو و سێری ئەو دیمەنەی ئەکرد هەستی ئەکرد دڵی وەستاوە کاتی خۆشەویستەکەی بینی لە باوەشی ئەو پیاوە ماچی لەگەڵ ئەگۆڕێتەوە

نامجون چاوەکانی خستە سەری و لێوەکانی دور خستەوە لە ریتا و سێری جیۆنی کرد فیۆریتاش ڕوی سوڕاند چاوەکانی فراوان بون بەڵام بەخێرای خۆی ئاسایی کردەوە جۆنگکوکیش بە ساردی وەستابو

نامجون:تۆ کێی؟بۆچی لێرەی؟

جۆنگکوک:هاتوم بۆ کار کردن

RED MAFIA~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن