⁰⁸

581 87 30
                                    


مانگێ تێپەڕی بو بەسەر ئەوەی چبون بۆ کۆنسێرتەکە ئێڤڵین ئەمڕۆ لەماڵەوە بو چونکە ڕۆژی پشو بو

ئێڤڵین:باوکە بیرتان ئەکەم

بە خەمباری وتی لەکاتێکا لەگەڵ دایک و  باوکی بە پەیوەندی ڤیدیۆی قسەی ئەکرد باوکی لەسەر کار بو دایکیشی سکرتێری باوکێتی

مارک:ئێمەش بیرت دەکەین ئێڤ کەی دەگەڕێیتەوە؟

ئێڤڵین:کەی زانکۆ تەواو بو دەگەڕێمەوە

مارک:زۆر باشە ئازیزم ئێمە ئێستا کۆبونەوەیکمان هەیە دواتر قسە دەکەین خوات لەگەڵ

ئێڤڵین:خواتان لەگەڵ

وتی کاتێ دەستی ڕائەوەشان و ماچی بۆیان فرێ ئەدا ئەوانیش پێکەنین و پەیوەندێکە کۆتایی هات
قژی گەڕاندەوە دواوە و پاڵکەوت

ئێڤڵین:دیارە چیتر ئەو پیاوە بێزارم ناکا هۆھ سوپاس بۆ خوا




لە دوای کۆنسێرتەکەوە جۆنگکوک دیار نەبو ئێڤڵین وای  ئەزانی ڕزگاری بوە بەڵام لەلایک خەمبار بو نەیئەزانی بۆ لەخۆیەوە هەستێکی هەبو ئەیویست بیبینێتەوە
کاتێ جۆنگکوک لەلای ئەبو هەستی بە شەرم ئەکرد خۆشی نەیئەزانی بۆ ئەم هەستانە چیە ؟




عادەتەن ڕۆژی پشو بە کتێب خوێندنەوە بەسەر ئەبات هەستایەوە تا کوپێک قاوە بۆ خۆی ئامادە بکات لەکاتی کتێب خوێندنەوە بیخواتەوە دانیشت لەسەر کورسێکە و کتێبەکەی کردەوە لە شوێنەی وەستابو دەستی پێ کرد












کاتژمێر بو بە هەشتی شەو ئێڤ کتێبەکەی تەواو کرد هەستایەوە و لە شوێنی خۆی داینا و کوپەکەشی شۆرد و لە شوێنی خۆی داینا بە هیچ شێوازێ تاقەتی خواردن دروست کردنی نەبو بۆیە موبایلەکەی هەڵگرد و داوای خواردنی کرد







تەقەی دەرگا هات بەخێرای ڕۆشت و کردیەوە بەڵام چاوی فراوان بوو کاتێ جۆنگکوکی بینی خواردنی بە دەستەوە بو برۆی گرژ کرد بۆچی گەڕایەوە؟ ئەی هەفتەیەکە بۆ دیار نیە؟

ئێڤڵین:سوپاس چەندی کرد؟

بە ساردی وتی جۆنگکوک چاوی سوڕاند و ڕۆشتە ژورەوە ئێڤ لە بێ هیوایا هاواری کرد و ڕۆشتە ژورەوە

ئێڤڵین:بەڕێزم نەموت وەرە ژورەوە

جۆنگکوک:وتم مەڵێ بەرێزم

RED MAFIA~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن