⁰³

461 83 31
                                    





توشی هەناسە تەنگی و سەر ئێشە ببوو هەستی ئەکرد چاوەکانی کوێر ئەبن لە هەر ساتێک گریانیش تەنها سەر ئێشەکەی بۆ زیا ئەکرد وازی لە گریانیش هێنا دە ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو مامەڵەی جۆن کە ئێستاش بەروامە بێگومان









ئێڤڵین بڕیاریدا ئەمڕۆ لێی بپرسی هۆکاری گۆڕینی چیە بەڵکو وەڵامی بداتەوە و کەمیک دڵی بحەسێتەوە بێگومان ئەگەر دوبارە بە لێدان و سێکس کۆتای نەیات






قابەکانی دانا لەکاتێکا قەمیسێکی سپی لەبەر بوو ناتوانێ بیجامە لەبەر بکات لەبەر برینەکانی قاچی دەنگی دەرگا هات کە خەریک بوو ئەکرایەوە جۆن دەرکەوت بۆ ماوەیەک سێری ئێڤ.ی کرد و دانیشت










ئێڤڵین لێوەکانی ئەگەست ئەیویست پرسیارەکە بکات بەڵام ترس ڕێگای لێ ئەگرد بەڵام لەکۆتاییا هەموو هێزی خۆی کۆ کردەوە و وتی

ئێڤڵین:ئەتوانم پرسیارێک بکەم؟


جۆنگکوک:بەڵێ



ئێڤڵین:بۆچی بەم شێوازەمان لێهات؟




بە دەنگێکی لەرزیوو وتی کە لەهەر کاتێکا بێ ئەتەقێتەوە لە گریان جۆنگکوک زمانی بە ڕومەتیا هێنا لەناوەوە و بەهێمنی سەری بەرز کردەوە



جۆنگکوک:دوای ئەوەی بۆم دەرکەوت هەرگیز ناتوانی فیۆریتا بیت





ئێڤڵین هەناسەی تەنگ بوو دوبارە سەر ئێشە؟؟ بێزار بوە لەم سەر ئێشەیە بەخێرای پەرداخەکەی هەڵگرد و ئاوەکەی خواردەوە جۆنگکوک.یش دەستی کردەوە بە نان خواردن بێ ئەوەی گرینگی بدات



ئێڤڵین:بەڵام وتت وەک ئێڤڵین خۆشمئەوێی

جۆنگکوک:چی چاوەڕێ ئەکەی لە پیاوێکی مافیا ئێڤڵین؟ تۆ گەمژەی چونکە باوەڕت بە من کرد ئێڤڵین من فیۆریتام کوشت بەڵام تۆ متمانەت پێ کردم


ئێڤڵین:چونکە خۆشم ویستی


جۆنگکوک بەهەڵە تێگەشت دوبارە زمانی لە ڕومەتی دا لە ناوەوە و سەری بەرز کردەوە بەتیژی سێری کرد خۆشی ویست؟؟ هەستایەوە و لێی چۆیە پێش لە یەخەی قەمیسەکەی بەرزی کردەوە و بەتوندی بۆکسی لێدا





قەمیسە سپێکەی ئێڤ سور بوو بەخوێنی ڕوخساری جۆنگکوک نەوەستا بەیەک بۆکس بەڵکو چەندین بۆکسی لێیدا ئێڤ تەنانەت نەگریا نەک چونکە ئازاری نیە نەک چونکە ڕاهاتوە نایەوێ ئەمشەویش نەتوانێ بخەوێ لەبەر سەر ئێشە




ڕوخساری بەتەواوەتی بۆیە خوێن چاوەکانی بە نیوەی کرابۆوە و سێری جۆنی ئەکرد کە چاوەکانی ئاگری لێ ئەباری لە توڕەییا



جۆنگکوک:تەنها بوێری بکە جارێکی تر بڵێ خۆشم ویستی ئێڤڵین ئەتکوژم پێویستە هەمیشە خۆشت بوێم باشە؟ ئەمە فەرمانە ئێڤڵین



ئێڤ تەنها سێری ئەکرد جۆنگکوک دورکەوتەوە و دەستەکانی بە بلوسەکەی سڕی و دەستی کردەوە بە نان خواردن وەک ئەوەی هیچ ڕوی نەدابێ


ڕوخساری خۆی چارەسەر کرد و جلە خوێناوێکەی گۆڕی و ڕۆشتە سەر بێدەکەی بەڵکو ئەمشەو بتوانێ بخەوێ جۆنگکوک هەرگیز نەیهێشت بخەوێ تا دوای ئەوەی ئەوەی ئەیەوێ وەری گرد





ئێڤڵین تەنانەت گرینگی نەئەدا جۆنگکوک جەستەی ئەشێوێنێ هەمیشە و هەمیشە ناوی ریتا ئەهێنێ لەکاتی سەرخۆشی لەکاتی خەو هەنێ جاریش لە بەرامبەری




تێناگا ئەو ئەیەوێ توڕەی فیۆریتا لەو دەر بکا بەڵام بۆچی هێشتا خۆشی ئەوێ؟؟بۆچی کاتێ سەرخۆشە وائەزانێ ئێڤ فیۆریتایە قسەی جوان و پڕ لە خۆشەویستی بۆ ئەکا؟ بۆچی ئێڤ هەڵەیە بەڵام ریتا نا؟




ئێڤڵین:هەڵەی منە چونکە لەو ئەچم خودایە چی ئەبوو لەو نەچومایە؟ بۆچی پێویستە من هەمیشە هەڵەکە بم؟ بۆچی پێویستە باجی شتێک بدەن بەدەستی خۆم نیە؟



کاتژمێر حەوت وەک هەمیشە خواردن ئامادە بو جۆنگکوک خواردنی ئەخوارد ئێڤ.یش وەستابوو لەم دوو ڕۆژەی کۆتایی ناتوانێ نان بخوا ڕۆژی یەک ژەم ئەخوا



ژێر چاوە جوانەکانی ڕەش ببون لەبەر نەخەوی جۆنگکوک تەنانەت تێبینی نەکرد بچکۆلەکەی ماندوە ئێڤڵین ئێستاش ئاواتە خوازە جۆنگکوک بڵێ ئەمە تەنها گاڵتەیەک بوو



جۆنگکوک:ئێوارە دایکم یەت بۆ ئێرە خواردنی ئامادە بکە و ئەو برینانە چارەسەر بکە نامەوێ هیچ بزانێ


ئێڤڵین:بەڵێ


ئەوان لەکۆریا بون دور لە دایک و باوکی ئێڤ
ئێڤ.ی داماو تەنانەت کۆریا شارەزا نەبوو



___________________________________


وتم با تەعویزیان بۆ بکەم گوناحن بزان چەن باشم✨🖤المهم پێتان وایە بۆچی ئێڤ ڕاناکات؟؟؟
هیوادارم بەدڵتان بوبێ

RED MAFIA~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن