⁰⁹

578 93 12
                                    



بە هێمنی بەتانێکەی دە بەسەریا و هەستایەوە لەسەر بێدەکە بۆ دوا جار سێریکرد و لە ژورەکەی چۆیە دەرەوە
دانیشت لەسەر سۆفاکە دەستی لەسەر ڕوخساری دانا کەمێکی نەبرد دەنگی گریانی بەرز بۆیەوە بەڵام ئەیویست خۆی بێدەنگ بکا تا هەڵینەستێنێ


ئێڤڵین:شایەنی ئەمەیت ئێڤ چونکە تۆ ریتا نیت پێویستە لە ئازار بیت چونکە تۆ ریتا نیت

قسەی بە خۆی ئەوت لەکاتێکا بە هێمنی ئەگریا ڕقی لە خۆیەتی چونکە لە ریتا ئەچێت ڕقی لێیەتی کە لەو ئەچێ پێویست بو جۆنگکوک وەک ئێڤڵین خۆشی بوێ نەک ریتا

گوێی لە دەنگێکی بو لە دواوە بە چاوە سورەکانی سێری دواوەی کرد جۆنگکوک وەستابو بە گریانەوە سێری ئەکرد

جۆنگکوک:ریتا نەموت جێم مەهێڵە

بە گریانەوە وتی ئێڤڵین لە جێگای خۆی هەستایەوە و لێی نزیک بۆیەوە لە باوەشی گرد نەیئەویست فرمێسکەکانی ببینێ بۆیە سەری لەناو سینگی نوقم کردبو جۆنگکوکیش زیاتر کێشی ئەکرد بۆ خۆی

هەڵیگرد و لەسەر سۆفاکە دانیشت ئەویشی لەسەر قاچەکانی دانا و یاری بە قژی  ئەکرد ئێڤڵین هەناسەیەکی هەڵکێشا و دەستەکانی لەسەر ملی دانا

ئێڤڵین:ریتا ئەیەوێ بە تەنها بێ جۆن ئەو ماندوە

بە زۆر خۆی گردبو فرمێسکەکانی نەیەنە خوارەوە تاوەکو بێهێز دەرنەکەوێ لەبەرامبەر ئەو پیاوەی خۆشی ئەوێ جۆنگکوک سەری لەناو ملی دانا و ماچێکی بچوکی جێهێشت

جۆنگکوک:ئەزانم

ئێڤڵین:چی ئەزانی؟

جۆنگکوک:ئەزانم کە تۆ ریتا نیت

ئێڤڵین چاوی فراوان بو بەخێرای سێرکرد و سەری بە نەخێر جوڵاند وای بیرکردەوە ئێستا زانی ئەو ریتا نیە کەواتە وازی لێ ئەهێنێ و ئەڕوا بەجێی ئەهێڵێ لە ئازار


جۆنگکوک:ثۆلیۆس ئێڤڵین بیست و یەک ساڵی خەڵکی بەریتانیا دەرون ناسی ئەخوێنی ڕەنگی پەسەندت قاوەییە و حەزێکی نەبڕاوە بۆ کتێب خوێندنەوە نوسەری چیرۆکە خەیاڵێکان خۆشەویستترین هونەرمەند هاری ستایڵ وڵاتی پەسند ئیتاڵیا




ئێڤڵین تەنها بە شۆکەوە سێری ئەکرد چۆن ئەو هەموو شتەی زانی؟؟ لەکاتێکا ئەو تەنها ناوی ئەزانێ و ئەزانێ خەڵکی کۆریایە ئەویش خۆی پێی وتبو

ئێڤڵین:چ.چۆن زانیت؟؟


جۆنگکوک:هێشتا زۆرتر ئەزانم بەڵام با لێگەڕێین

RED MAFIA~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن