بە بێزاریەوە ئەجوڵایەوە لە باوەشی ئەیویست بچێتە گەرماو بەڵام جۆنگکوک بەتوندی گردبوی بۆیە نەیئەتوانی هەستێ
جۆنگکوک:یا ئێڤ بۆستە لەوەی بجوڵێی بهێڵە بخەوم
بە دەنگێکی قوڵ وتی ئێڤ سەری جوڵاند و سەری لەسەر سینگی دانا جۆنگکوک ماچێکی لە سەری کرد و دوبارە چاوی داخست ئێڤ نەیئەویست بێزاری بکا بۆیە بە ئاقڵی بێدەنگ بو
نیو کاتژمێر تێپەڕی جۆنگکوک چاوی کردەوە دوبارە بزەی هاتێ کاتێ ئێڤڵین.ی لە باوەشی خۆی بینی بەڕای جۆنگکوک جوانترین بەیانی ئەمڕۆیە بۆی ماچێکی لەسەر ڕومەتە خڕەکانی کرد
ئێڤڵین:هەستایت؟
جۆنگکوک همهم.ێکی کرد ئێڤ چاوەکانی بەرز کردەوە جۆنگکوک بەخێرای ماچێکی لە لێوی دزی ئێڤ پێکەنی
ئێڤڵین:تۆ ئەتوانی تەنها داوای بکەی دزی مەکە
جۆنگکوک:باشە خاتون ئێڤڵین ئەتوانم ماچت بکەم؟
ئێڤڵین:بێگومان
بە خەندەوە وتی جۆنگکوک ماچێکی بچوکی جێهێشت لەسەر لێوەکانی و هەستایەوە ئێڤ.یش هەستایەوە و ڕۆشتە گەرماوەکە جۆنگکوک.یش سەر جێگاکەی بۆی چاک کرد و چاوەڕێی بو ئێڤ بێتە دەرەوە
لەکۆتاییا هاتە دەرەوە تەنورەیەکی کورتی قاوەی و قەمیسێکی شیری لەبەر بو جۆنگکوک خەندەی کرد بۆ جوانی خۆشەویستەکەی لێی نزیک بۆیەوە و ماچێکی لە نێو چەوانی جێهێشت و رۆشتە گەرماوەکە ئەویش
ئێڤڵین:تۆ ئەمبەیت بۆ زانکۆ؟
جۆنگکوک:بەڵێ چیتر من ئەتبەمە زانکۆ
ئێڤڵین ماچی ڕومەتی کرد و خەندەی کرد جۆنگکوکیش بزەی هاتێ و دەستەکانی گرد
ئێڤڵین:جۆنگکوک واز دێنێ لە مافیاکە وایە؟
جۆنگکوک:نازانم
ئێڤ نەیئەویست زۆری لێ بکا واز بێنێ ئەگەر کارەکەی خۆشئەوێ با بەردەوام بێ لەکۆتاییا ئێڤ تەنها جۆنگکوکی ئەوێ کێشەی نیە کە چی کارەیە یان هەر شتێکی تر ئەو تەنها جۆنگکوکی ئەوێ
ئێڤڵین:سوپاس
جۆنگکوک لێوەکانی خڕ کرد ئێڤ پێکەنی و ماچێکی بچوکی جێهێشت لەسەر لێوەکانی و دابەزی جۆنگکوک پێکەنی و سێریکرد تا ڕۆشتە ژورەوە دواتر ئەمیش ڕۆشت
أنت تقرأ
RED MAFIA~
Romance[جیۆن جۆنگکوک] [ثۆلیۆس ئێڤڵین] کاتێ جۆنگکوک خۆشەویستە کۆنەکەی ئەبینێتەوە کە کوشتی فیۆریتا:ئەبم بە سیخوڕ جۆنگکوک:بێگومان قبوڵم نیە ریتا ئاگات لەخۆتە؟ جۆنگکوک:بەڵام من تۆم کوشت هاواری کرد ئێڤڵین:من ریتا نیم تۆ کێی؟ جۆنگکوک:ریتا نەموت جێم مەهێڵە دەست...