𝕻𝖆𝖗𝖙 3

147 37 29
                                    

༺ 𒆜ᵀᴴᴱ ᴹᵞˢᵀᴱᴿᴵᴼᵁˢ ᴾᴿᴵᴺᶜᴱ♔
.
.
.
.
.

༺ 𒆜𝑽𝒐𝒕𝒆 𝒃𝒆𝒇𝒐𝒓𝒆 𝒓𝒆𝒂𝒅𝒊𝒏𝒈 𒆜 ༻
.
.
.
.

Lilya pov :-

لیلیا :-

کاتێک دەرگاکەی کردەوە زۆر ئەترسام لە ڕوو بە ڕوو بونەوەی...
و لەهەمان کاتدا زۆر بە پەرۆش بووم بۆ بینینی....

"ئەبێت ئەو بێت... ئەبێت هەمان ئەو شازادەیە بێت کە باسی ئەکەن...؟!

دەرگاکەی کردوە و هەنگاوی یەکەمی نا بۆ ناو ژوورەکە... یەکەم شت بینیم پێڵاوەکانی بوو هەمان ئەو پێڵاوانە بوو کە دوێنێ شەو بینیم...

هەر کە هاتە ژوورەوە راستەوخۆ سەرم بەرز کرد بۆ سەیر کردنی ڕووخساری...

بەڵام...

رووخساریی....

ڕوخساری داپۆشراو بوو...!!!

کەسێکی باڵا بەرز و لەش و لارێ ڕێکی هەبوو تەنها چاوەکانی دیار بوون بۆهۆی ئەو پارچە قوماشەیی کە لە ڕوخساری بەستبوو..

بە بینینی بەتەواوی ترس و دڵەڕاوکێ دامی گرت... لێوەکانم دەلەرزین... جەستەم بەتەواوی وەک ئاو دەلەرزی.....

هەنگاو هەنگاو ئەهاتە پێشەوە....

خۆم کۆ کردەوە نەم توانی ئاوا بۆستم و سەیر بکەم بەترسێکەوە وتم.....

"بۆستە.... تکایە بۆستە... پێم بڵێ تۆ کێیت
چیت لەمن ئەوێ...؟ من تەنها بۆ ئەوە هاتوم بۆ ئێرە تا یارمەتیم بدەن.... تکایە...

هەر کە ئەو قسانەم کرد لە شوێن خۆیی وەستاو سەری نزم کردەوە...
دەنگێکی لێوە هات پێ دەچوو پێبکەنێ....

بە فیزێکەوە سەری بڵند کرد و وتی....

" وا ئەزانی من گەمژەم و باوەڕت پێ ئەکەم... وا ئەزانی باوەڕ بەو قسانە ئەکەم..؟!

من تەنها دامابوم هیچم بۆ نا کرا... تەنها ئەوەم بۆ مابۆوە بەرگری لەخۆم بکەم بە بیانوی ئەوەی ڕێم وون کردوە...

" ببورە.. بەڵام من هیچ شتێ هەڵەم نەکردوە..... بڕواکە گەورەم...

دووبارە بە فیزەوە پێ کەنی و لە دەورم دەسورایەوە و وتی.....

" پێم وایە تۆ خەڵکی ئەم شارە نەبی... ئمم.. بە ستایلی جل و بەرگ بێت بە خەڵکی لەندەن ئەچیت...

༺ 𒆜ᵀᴴᴱ ᴹᵞˢᵀᴱᴿᴵᴼᵁˢ ᴾᴿᴵᴺᶜᴱ♔Where stories live. Discover now