P

92 25 108
                                    

هەناسەدانی قورس

دەنگە بەرزەکان لە سەرتاسەری ژووری مەشقەکاندا دەبیسترا، حەوت پیاوی قۆز لەسەر زەویەکە بڵاوببوونەوە، لە مەشقە بێکۆتاکانیان پشویان دەدا

"هێی هیۆنگ وە تۆ جۆنگکووک! چێشتخانەیەک تازە کراوەتەوە تەنها سێ کۆڵان لێمانەوە دوورە"
تایهیۆنگ وتی، هێشتا جۆش و خرۆش لەدەنگیدا
بەدی دەکرا

"کەواتە؟ مەبەستت چییە؟ " یونگی بە گاڵتەجاڕیەوە پرسی کاتێک هێواش هێواش دانیشت، بە قورسی پشتی بە دیوارەکە بەست، یونگی برۆیەکی بەرز کردەوە بۆ تایهیۆنگ، بە بێ تاقەتی چاوەڕێی وەڵامەکەی دەکرد

"ئەگەر ئێوە بتانەوێ، هەموومان دەتوانین بچین لەوێ خواردن بخۆین! گوتیان کە هەموو خواردنەکانیان بە تامە، دەزانم حەزتان لێ دەبێت! " تایهیۆنگ بە ڕاستی وەڵامی دایەوە، بە پەرۆش بوو بۆ وڵامی ئەندامەکان

"نا ناتوانین بێین تایهیۆنگ، ئێمە ماندوو بووین بۆیە پشوو دەدەین. ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت بچیتە ئەو چێشتخانەیە، تۆ ئازادیت لە ڕۆشتن... با بڕۆین" نامجون وتی کاتێک ئەندامەکان هەموویان هەستان، ڕاستەوخۆ چوون بۆ لای دەرگاکە

"بەڵام-"

"گوتم نەخێر ئەوە کۆتاییە! " سەرۆکەکە دەنگی بەرز کردەوە، وای لە گەنجەکە کرد کە سەیری خوارەوە بکات و داوای لێبوردنێک بکات.

هۆسۆک بە شێوەیەکی بەزەیی سەیری تایهیۆنگی کرد کاتێک هەموویان دەگەڕانەوە بۆ شوقەکەیان. قژزەردەکە ئاهێک هەڵدەکێشێت و هەستا، لە پشت ئەوانی ترەوە ڕۆیشت

_ڕۆژێک دوای ئەوە_

زەنگی ئاگاداریەکە لێیدا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کڕیارەکان لێرەن، کچەکەی سەر تۆمارەکە زەردەخەنەیەک لەسەر دەموچاوە بچوکەکەی دەرکەوت

"بەخێر بێن! حەز دەکەن چی داوا بکەن؟" پرسی کاتێک خۆی لە فانگێرلینگ ڕاگرت. ئەندامەکان داوایان کرد چییان دەوێت و لەسەر کوسیەکان دانیشتن "

فانگێرلینگ/ شوێنی داواکردن

گارسۆنێک بە زەردەخەنەیەکی نەرمەوە خواردنەکانی پێشکەش کردن، کوڕەکان پێش نان خواردن سوپاسگوزاری خۆیان دەربری، گارسۆنەکە ڕۆیشت بەڵام بە سەرلێشێواوی دووبارە سەیری ئەوانی کردەوە

"بۆچی تەنها شەش کەسن؟ " مینجی، گارسۆنەکە، لە هاوڕێکەی پرسی، جێن، ئەوەی دووەمیان شانی هەڵکێشا کاتێک جارێکی تر سڵاوی لە کڕیارێکی دیکە کرد.
"ڕەنگە تایهۆنگ نەخۆش بێت"
وڵامی دایەوە

"ڕەنگە" گارسۆنەکە ڕازیبوونی دەربری کاتێک بۆ خولەکێکی تۆکمە سەیری گروپە جەنجاڵەکەی دەکرد، کاتێک بیری هاتەوە کە دەبێت خزمەت بە کڕیاری زیاتر بکات، لەبیری چوو بوو

-دوای دوو کاتژمێر-

"ئاهه، تێر بووم "
جیمین وتی کاتێک پاڵی بە کورسەکەدا

"هەست دەکەم دەتەقمەوە! "
هۆسۆک وتی کاتێک چەند دەنگێکی سەیری دەرکرد، هاورێکانی بە دەنگی بەرز پێکەنین بەدەنگە سەیرەکانی

"خواردنەکانی ئەم چێشتخانەیە بەراستی زۆر باشن، پێویستە جارێکی تر بێینەوە ئێرە" یونگی گاڵتەیەکی کرد کاتێک دەستی کرد بەوەی هەست بە خەواڵووی دەکات

"من بە شێوەیەکی تایبەت بەدڵم بوو بەتایبەت سیەکانی بەرخەکە"
جین بە سەرگەرمیەوە وتی کاتێک سەری لەقاند پێش ئەوەی وێنەیەکی قاپە بەتاڵەکانیان بگرێت، کە لە تویتەر بڵاوی دەکاتەوە پێش ئەوەی مۆبایلەکەی دابنێت و بروات

ئەندامەکان بەدوایدا ڕۆیشتن کاتێک هەموویان لە چێشتخانەکە دەرچوون
"تکایە دووبارە وەرنەوە! بەهیوای ڕۆژێکی خۆش! "

هەموویان گاڵتەیان دەکرد کاتێک دەگەڕانەوە بۆ شوقەکەیان، وەک کۆمەڵێک کوڕی هەرزەکاری سەرخۆش بە دەنگی بەرز قسەیان دەکرد.

قوفڵی دەرگاکەیان کردەوە و ڕاستەوخۆ چوونە ژووری میوان، هەموویان لەسەر قەنەفەکە دانیشتن، TV یەکەیان داگیرساند و دەستیان کرد بە سەیرکردنی هەندێک فیلم.

هەموویان نوقم ببوون بەجۆرێک گوێیان لە هەنگاوەکانی  ئەو کەسەی سەرەوە نەبووە، تایهیۆنگ چووە خوارەوە کاتێک گوێی لە ئەندامەکان بوو کە بە دەنگی بەرز قسەیان دەکرد.

سەیری ژووری میوانی کرد و چەند کیسەیەکی بینی، چاوەکانی تروکاند، هەوڵیدا ناوی سەر کیسەکە بخوێنێتەوە

چاوەکانی فراوان بوون کاتێک خوێندیەوە

"ئەوە ئەو چێشتخانەیەیەکە من پێشنیارم بۆ کردن" تایهیۆنگ لە دڵی خۆیدا وتی کاتێک سەیری لای ئەندامەکانی دەکرد، کە هەموویان بە خۆشحاڵیەوە هەندێک مریشک دەخۆن کە کڕیبوویان

زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد و بەهێمنی چووە ژوورەکەی خۆی

"بەلایەنی کەمەوە وامکرد دڵخۆش بن"

وتی کاتێک دەرگاکەی بەهێواشی داخست.


بەردەوامە..

prognosticate | VxBTS "پێشبینی کردن"Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt