-تێپەراندنی کات- دوو مانگ دواتر
لەتەواوی ژوورە تایبەتیەکەی نەخۆشخانەدا هیچ دەنگێک نەبوو بەتەواوی بێدەنگی لەژوورەکەدا گیرابوو، حەوت پیاو لەوێ بوون کە هەموویان بەباشی خەوتبوون، هەرچەندە یەکێکیان بەبێ ویستی خۆی بوو وە تەنها خودا دەزانێ کەی بەئاگا دێت
لەناکاو، تایهیۆنگ چاوەکانی کردەوە. چاوە هەنگوینیەکەی گەرم دەبێت، سەرلێشێواو وە فرمێسک هێواش هێواش هاتە خوارەوە بەروخساریدا بەهۆی ئازارەوە
"ئەو وەک مردوو باشە ئەگەر نەروات "
"باوەڕ ناکەم ساڵێک بەرگەی گەمژایەتیەکەی بگرم، ساڵ"
"من باشترین هاوڕێی ئەو نیم، هەرگیز نابم،"
"هیوادارم هەرگیز لە خەو هەڵنەستیت، بەم شێوەیە باشترە"
"گرنگ نییە ئەگەر هەر شتێک بەسەریدا بێت، ئەو شایەنی ئەوەیە"
"تۆ بارگرانیت، بڕۆ خۆت بکوژە،"
فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە، بە بێدەنگی دەگریا کاتێک ئەو قسە ئازاربەخشانەی بیرکەوتەوە کە ئەو هاورێیانەی وەک خێزانێک بوون بۆی پێیان وت لەکاتێکدا بێهۆش بوو.
پشتی بە دیوارەکە بەست و کەمێک هەناسەی دا، سەیری دەوروبەری کرد، بەدوای ئاودا دەگەڕا چونکە قوڕگی زۆر هەستی بە وشکبوونەوە دەکرد
"بۆچی؟ بۆچی بەم شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ دەکەن؟" "چی هەڵەم کرد؟ بۆچی ئەوەندە ڕقتان لێم دەبێتەوە؟ "
تایهۆنگ بە چرپە وتی: "تەنها بۆچی" کاتێک فرمێسکەکانی دەسڕییەوە. هێواش هێواش هەستا، لەکاتی ئەنجامدانیدا خۆی بە لێواری سیسەمەکە گرتبوو دەستی کرد بە هەنگاونان بەرەو حەمامەکە.
تایهیۆنگ کەوتە خوارەوە، کەوتە سەر زەوییە سارد و ڕەقەکە، بە ئازارەوە دەگریا کاتێک دەرزییەکە بە توندی دەرهێنا، بە لەرزەوە، بەئاساییەوە سەیری مەچەکی کرد
"خوێن"
سەری لەقاند و لە دەوروبەرەکەی دەکۆڵیەوە، هیچ وزەیەکی نییە بۆ ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە، بینی جیمین لە خەودا دەلەرزی، دیار بوو کابوسێکی بینیوە
هەموو هێزی خۆی کۆکردەوە و بەرەو جیمین ڕۆیشت، کەمێک زەردەخەنەی کرد کاتێک گەیشتە لای، تایهیۆنگ پێی جیمینی گرت و ئەویش هەستی بە لەرزین کرد، هەوڵدەدات لە خەو هەڵیبستێنێت، درەنگ تێگەیشت کە زۆر بڕینی لەسەرە
جیمین لەناکاو چاوەکانی کردەوە ، چاوەکانی فراوان بوو کاتێک بۆ چرکەیەک سەیری سەقفەکەی کرد. سەیری خوارەوەی کرد و تایهیۆنگی بینی لەسەر زەوی، کە بە نیگەرانییەوە سەیری دەکرد