o

55 18 105
                                    

Taehyung POV

من بە پەلە چووم بۆ ئەوەی دەرگاکە بوەستێنم لە داخستنی بەڵام زۆر دواکەوتم، دەرگای بەرزکەرەوەکە داخرا

ئاهێکم هەڵکێشا و ڕۆیشتمە ناو بەرزکەرەوەکەی ترەوە رێگەم بە خۆم دا پشت بە دیوارەکە بدەم، هەست دەکەم جەستەم مردوە زۆر ماندووم بەهۆی نمایشەکەی کەمێ پێش ئێستا، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەبێت مەشق بکەین،

من هەناسەیەکی بەهێزم لێ دەرچوو کاتێک لەناکاو بەرزکەرەوەکە جووڵەی کرد، دەنگێکی زۆر بەرز دروست بوو، گوێم داپۆشی چونکە ژاوەژاوەکە زۆرە
بۆ من

"بوەستە! " بەبێدەسەڵاتی هاوارم کرد، هێشتا هەوڵم دەدا گوێچکەکانم لەو دەنگە بەرزە ڕزگار بکەم، زۆر لەپێشتر بەتوندی گوێچکەکانم داپۆشی

"یارمەتیم بدەن! کەسێک، تکایە یارمەتیم بدەن" هاوارێکم کرد کاتێک دەنگەکە دەستی کرد بە بەرزتر و بەرزتر بەرزکەرەوەکە وەستا، وای لێکردم سەرم بەرز بکەمەوە

من بە لەرزینەوە هەستام، دەستەکانم بەدیوارەکەوە گرت بۆ پشتگیری کاتێک قاچەکانم هەستیان بە لەرزین دەکرد، بەڵام دەرگاکە بە داخراویی مابووەوە

دەستم کرد بە لێدانی دەرگاکە، بەو هیوایەی کەسێک بدۆزمەوە و یارمەتیم بدات، پاشان لەناکاو، هەست دەکەم بەرەو خوارەوە دەرۆم

هاوارێکم کرد کاتێک لەسەر ئەژنۆکانم دانیشتم، ئامێرەکە لەناکاو کەوتە خوارەوە، بە نائومێدیەوە بە هەردوو دەستم دەسکەکەم گرت وەک ئەوەی ژیانم بەوەوە پەیوەست بێت

بیرم کردەوە کاتێک بەرزکەرەوەکە دەنگێکی بەرزی لێدا و زەنگەکە لێدرا، کاریگەری کەوتنە خوارەوەی ئامێرەکە بۆ سەر زەوی وای لێکردم دەستم لەدەسکەکە بەربدەم و سەرم بە توندی بەر دەرگاکە بکەوێت

چاوەکانم پربوون کاتێک هەستم کرد هەنێدک پەڵەی ڕەش لەبەرچاومدایە تاوەکوو هێواش هێواش بەتەواوی بوو بە رەشێکی تاریک


-لەلایەکی تر-

"تایهیۆنگ!" سێجین بانگی کرد وابیری کردەوە دەنگی ئەوی بیست بەڵام بینی دەرگاکە داخراو بوو، وازی لە تایهیۆنگ هێنا و رایکرد ، بەقورسی هەناسەی دەدا

"تایهیۆنگ" دوبارە هەمان هەستی هەبوو دەربارەی تایهیۆنگ بەڵام وازی هێنا لەبەر ئەوەی هیچ ئاماژەیەک نەبوو، کاتێک دەستی کرد بە گەڕان بەدوای ستافەکاندا ئێستا بیناکە گەورەیە، ئەمەش دۆزینەوەیان قورستر دەکات

سێجین بە هێمنی لە خۆی پرسی کاتێک بە بێ تاقەتی چاوەڕێی ئەو بەرزکەرەوەیە دەکات کە تایبەتە بە ئەندامەکان

کاتێک دەرگاکە کرایەوە، بە خێرایی چووە ژوورەوە و بە پەلە پاڵی بە دوگمەکانەوە نا، دەرگاکە هێواش هێواش دەستی کرد بە داخستنی کاتێک بە بێ ئارامییەوە بە نێو ژوورە بچوکەکەدا هاتوچۆی دەکرد

ئامێرەکە دەنگێک دەردەکاتە دەرەوە، سێجین لە خەیاڵەکانی دەردەهێنێت، سێجین چووە دەرەوە و بەپەلە ڕۆیشت بۆ ژووری مەشقی بانگتان، لە دوورەوە گوێی لە پێکەنینی کەسێک دەبێت کاتێک خێراییەکەی خێراتر دەکرد،

سێجین لە ژووری ناوبراودا نزیک بوویەوە کە بینی کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن، پشتی بە دیوارەکەدا و بە قورسی هەناسەی دەدا، دوای ئەوەی هەستی کرد دواجار هەناسەدانی جێگیرە، سەیری دەوروبەری کرد

کاغەزێکی بینی کە لەسەر زەوی کەوتبوو، بە شێوەیەکی سەیر ئاشنا بوو بەلایەوە، بەرەو ڕووی ڕۆیشت و هەڵیدەگرێت، لە شۆکدا هەناسەی دەدا کاتێک تێگەیشت کە ئەوە نیشانەی ئاگادارکردنەوەکەیە

"کێ ئەمەی لە بەرزکەرەوە لێکردۆتەوە؟" سێجین پرسی کاتێک یەک بە یەک سەیری دەکردن، هەموویان لێی دوور کەوتنەوە، بە ڕوونی نەیانویست وەڵام بدەنەوە

بە توندی شانەکانی جیمینی گرت و بووە هۆی ئەوەی ئازاری پێبگات

سێجین بە تۆنێکی هەڕەشەوە وتی: "جیمین، پێم بڵێ کێ ئەمەی کردووە، دەزانم تۆ ناتوانیت درۆ بکەیت" جیمین دەستی کرد بە لەرزین لەکاتێکدا قسەکانی بە پچرانەوە دەوت "ئ- ئە- ئەوە-"

جیمین نەیتوانی زیاتر خۆی بگرێت فرمێسکەکانی بە خێرایی بە ڕوومەتەکانیدا هاتنە خوارەوە، شانی ڕاستی بە توندی گیرابوو، شتێکی لە بەڕێوەبەرەکەیان دەشاردەوە، هۆسۆک کە لە پشتیەوە دانیشت بوو، بە نیگەرانییەوە سەیری کرد

"ئە- ئەو- ئەوکەسە جین هیۆنگە، داوای لێبووردن دەکەم تکایە لێم تێبگە" جیمین بەهاوار و گریانەوە وتی و سەیری خوارەوەی کرد

جۆنگکووک چوە تەنیشتی و دەستی کرد بە دڵنەوایی کردنی، سێجین چاوێکی لە جین کرد، دەتوانێت ببینێ ئارەق دەکاتەوە،

"جین، بۆچی ئەوەت کرد؟ " سێجین پرسی کاتێک هەوڵیدا خۆی ئارام بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر لەناکاو هەڵوێستیان بەم شێوەیە بگۆڕێت، هێشتا ئەوان ئەو گروپەن کە ئەو خۆشی دەوێت و بەنرخە لەلای

"تایهیۆنگ دەبێت زیاتر ئاگاداربێت" جین بە تۆنێکی تووڕە وتی کاتێک لە ژووری مەشقەکە چووە دەرەوە، سێجین هەناسەیەکی شۆک دەداتەوە، لەناکاو گوێیان لە دەنگێکی بەرزی کەوتنە خوارەوە بوو کە لە نهۆمی خوارەوە دەهات

سێجین یەکسەر ڕۆیشتە خوارەوە، لە ڕێگادا بانگی هەندێک ستافی کرد، کاتێک لە کۆتاییدا گەیشتە نهۆمی خوارەوە، بینی کە ئەو بەرزکەرەوەیەی تایهیۆنگ بەکاری هێنابوو، کەوتۆتە خوارەوە

بەردەوامە...

prognosticate | VxBTS "پێشبینی کردن"Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt