POV نوسەر
دەرگاکە بە تەواوی کرایەو، هۆسۆک بەدیار کەوت. ئەو زەردەخەنەی کرد کاتێک ئەوانی تر جگە لە تایهیۆنگ لە ترسدا دەلەرزین.
"هەی، چی ڕوودەدات؟ " هۆسۆک بە ئاسایی لێیانی پرسی و هەوڵیدا بچێتە ژوورەکەوە.
"چی ڕوودەدات؟ چی ڕوودەدات؟! تۆ-" جین بێدەنگ بوو کاتێک تایهیۆنگ لەناکاو لە جێگاکەیەوە هەستا.
تایهیۆنگ بە دڵخۆشیەوە هاوارێکی کرد و بە قوڵی کراوە بەرەو هۆسۆک ڕۆیشت، چاوەڕوانی باوەشێک بوو. هۆپی لە کاتێکدا بە دڵخۆشییەوە پێدەکەنی، باوەشی بۆ کردەوە.
"نا، تای! لێی دوور بکەوەرەوە! " جیمین بە پەشۆکاوی هاوارێکی کرد. تایهیۆنگ بە سەرسەختەوە سەری لەقاند لەکاتێکدا توندتر هۆسۆکی لە باوەش گرت. ئەوەی یەکەمیان دەتوانێت ئەو شتە ئاشنایە ببینێت کە لە پشتی ئەوەی دووەمیانەوە دەدرەوشێتەوە.
"من نامەوێت-ئاه! جیۆنگکووک تۆ چی دەکەیت؟! " تایهیۆنگ هاوارێکی کرد کاتێک جیۆنگکووک لە هۆسۆک دووری خستەوە و پاڵی بە هۆسۆکەوە نا بۆ لایەک پێش ئەوەی لە ژووری نووستنی تایهۆنگ ڕابکات و تایهیۆنگی بەدوایخۆیدا برد ئەوانی تریش بەدوای کەوتن.
تایهیۆنگ هەستی بە ئازار دەکرد بە هۆی گریانەکەی کووکەوە، شانی ڕاستی دەگرێت و لە کاتێکدا ئەوانی دیکە بەرەو دەرگای دەرەوە دەبات. بە سەرسوڕمانەوە لەبەردەم دەرگاکە دەوەستێ، قفڵ کراوە!!
"بۆچی ئەوەت کرد، جیۆنگکووک؟!" تایهیۆنگ شانەکانی بچووکەکەی گرت، بە توندی گرتی. ئەوەی دووەمیان لەرزی و قیژەیەکی ئازاربەخشی لێدا کە بووە هۆی ئەوەی تایهیۆنگ وازی لێبهێنێت.
"تایهیۆنگ، گوێ بگرە. هۆسۆک پێی وتین وات لێبکەین گروپەکە بەجێبهێڵیت و ئەگەر لە ماوەی ساڵێکدا سەرکەوتوو نەبووین، ئەوا دەیکات-" ڕوونکردنەوەی دا نامجوون قسەکەی بڕی کاتێک هۆسۆک لە نزیکیان دەرکەوت.
"من چی دەکەم؟" وەک هەمیشە زەردەخەنەیەک دەستی کرد بە دەرکەوتن لەسەر دەموچاوی. هەردوو دەستی لە پشتیەوەی خۆیدا حەشاردابوو.
"من لەلام نییە"
"ئەوەی من شکا"
"نازانم لەکوێم داناوە"
"لەژووری نوستنەکەمە"
یونگی بەبێ ئومێدی دەستی بە دەموچاویدا هێنا کاتێک گوێی لە وڵامی ئەندامەکان بوو.
"هیۆنگ، من یەکێکم هەیە، " هۆسۆک بە یارمەتیدەرەوە وتی لەکاتێکدا دەستی چەپی بەرزکردەوە کە کلیلەکەی گرتووە، دەیجوڵاند ئەوە بووە هۆی ئەوەی کلیلەکە دەنگێک دروست بکات.