مانگی ئاداری 1999
بەهاری ساڵی 1999 بەهارێکی ناوازە زۆربەی خەڵکی شارەکەم دەڕۆشتنە گەشت و سەیران لەبەر خۆشی وەرزەکە کە کاتی بوژانەوەی سروشت بوو گژوگیاو دەرختەکان و گوڵەکان ڕەنگی سەوزیان پۆشیبوو ئەو گەڵایانەی وەک هیوایەک لە پایزدا هەڵوەریبوون
دوبارە گەشەیانکردۆتەوە وە لەگەڵیدا هیوای نوێیان هێناوەتە شارەکەمانەوە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی زانکۆیە دوای ساڵانێک توانیمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین و بەخەونەکەمان بگەین ئەوەش هۆکاری دڵخۆشیەدەفتەری یادگارییەکانم داخست کەتێیدا بەکورتی باسی ئەمڕۆم کردبوو ئەوە ئارەزویەڪی ڕاستەقینەیە ڪە دوای ساڵانێڪ ئەوە دەخوێنیتەوە ڪە نوسیوتە
"نۆڤا کچەکەم وەرە خوارەوە .. گەرنا درەنگ دەڪەویت"
دایکم لە چێشتخانەکەوە بانگی کرد"باشە دایکە ئێستا دێم "
ڪەمێڪ دەنگم بەرز بوو بۆ ئەوەی گوێ بیستی بێتمن پارک نۆڤا تەمەن ۲٤ ساڵ ڪە لەگەڵ خێزانێڪ بە بەختەوەری دەژیم من سوپاس گوزارم بۆ ئەوە
"جیمین هەستە درەنگ ئەکەوین ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە"
ئەوەم وت کاتێک بەدەستەکانم براڪەم ئەم جوڵاند تاوەکو هەستێت بەڵام هەستاندنی ئەو لە خەوە قورسەڪەی زەحمەت تر بوو لەوەی بیرم لێدەڪردەوە"وازبێنە نۆڤا"
بەدەنگێکی خەواڵو وتی"جیمین دەی هەستە"
من پێداگر بووم"بەیانیت باش پارک جیمینی خەواڵو "
بە پێکەنینەوە وتم"بەیانیت باش بێزارکەر "
ئەوەی وت لەکاتێکدا ورچەکەی تێگرتم بەڵام تێمگرتەوە وتم"تا ئێستاش تەنها منداڵێکیت لەگەڵ ورچەکەتدا ئەخەویت"
ئەوەم وت ڕامکردە دەرەوە پێش ئەوەی سەرینەکەی هەڵبدات دڵنیام دڵی نەهات ورچەکەی فڕێ بداتڕۆشتمە ژورەکەم جلەکانم گۆڕی تیشێرتێکی سپی پانتۆڵێکی ڕەشم کردە بەرم بۆئەوەی ئاسودە بم دوای هاتمە دەرەوە جیمینم بینی ئەویش خۆی گۆڕیبوو
"بەیانیت باش دایکە "
دانیشتم بۆ ئەوەی نان بخۆم"بەیانیتان باش"
دایکم وتی لەکاتێکدا خواردنەکانی ئەخستە سەر مێزەکەدوای ماوەیەک خواردنەکانمان خوارد ماڵئاوایمان لەدایکم کرد باوکم لەماڵەوە نەبوو ئەو ئەم ماوەیە زۆر سەرقاڵ دەرئەکەوێنت لەگەڵ جیمین بەڕێکەوتین بۆ زانکۆ گەشتینە ئەوێ هاوڕێکانم بینی بەپەلە بەرەو لای ئێمە دەهاتن
"سڵاوتان لێبێت جیمین و نۆڤا خێرا بڕۆنە شوێنەکانتان مامۆستا لی دەیەوێت قسەمان بۆ بڪات "
YOU ARE READING
چاوەڕوان نەڪراو J.Jk
General Fictionژیان واتا سەرکێشی.....! ئەوەی پێشبینی ناکەیت ئەگەری ڕودانی زیاترە ..! دەست پێکردن: 14/7/2022 کۆتایی:3/1/2023