chapter 10

88 13 4
                                    

"جین"
بەسەر سوڕمانەوە پرسیم وەک ئەوەی شتێکی مەحاڵم بینیبێت فرمێسڪ بە چاوەکانمدا هاتە خوارەوە نزیک بومەوە لێی و لە باوەشم گرت

ئێمە دەبوو یەکتر بدۆزینەوە دەبوو لە نێو زریانێكی گەورەی کالیفۆرنیا کە هەر یەکێکی لە شوێنێکی نادیار گیرساندبویەوە چاوەڕێی ئازیزەکانت بوبایت

ئەم زریانە ئێمەی لە ناو دودڵی و خەمباریەکی زۆردا جێهێشتوو دەبوو ناو بنرێت زریانی دڵتەنگی هەموو شوێنێک هەموو سوچێک هەموو گۆشەو کەنارێک شێواو بوو

تەنیا بە بینینی دڵت دادەخورپا چی ئەگەر لەوێ بایت ..؟ نەمدەزانی بۆ چ شتێک نیگەران بم نەمدەزانی لە سەدان و هەزاران دیمەنی دڵتەزێن و ون بونی هاوڕێکانم و بینینی هەزاران مردوو بۆ کامیان دڵتەنگ بم

نەمدەزانی کامە خەم بدەم بە شانمدا و هەڵی بگرم ئاخر براکەم و ئەوانەی خۆشمدەوێن لێرەن بەڵام چی دەربارەی نامجون من زۆر نیگەران بۆ ئەو

زۆر هەست بە قورسی ئەکەم لەسەر دڵم بۆ ئەو دەمەوێت ئەویش بگەڕێتەوە

"تۆ باشیت ..؟"
پرسیم سەری لەقاند بەڵام پێدەچوو ئازاری هەبێت چاوەکانی هەموو شتێکی دەوت

"جین باشیت وایە؟"
جیمین لێی پرسی کاتێک سەیری هەموو بەشێکی ڕوخساری دەکرد سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند بەڵام ئەو بریندارە خێرا قسەم کرد چونکە زۆر نیگەران بووم لە بارەیەوە

"جین خێرا بابڕۆینە لای پەرستارێک برینەکانت چارەسەر بکات"

بەنیگەرانیەوە وتم

"باشە"بە هێواشی وتی


ت

ایهیۆنگ لەگەڵ جین ڕۆشت بۆ ئەوەی لای پەرستارێک چارەسەری برینەکانی بکرێت بە تایهیۆنگمان وت باش ئاگاداری بێت 

"جیمین ئەزانیت کێی تری لێیە؟"

سەیرم کرد بەڵام بە نەزانیەوە سەیری کردم

"کێ؟"

"جۆنگ کووک و یونگی"

چاوەکانی فراوان بوو زەردەخەنەیەکی گەورە ڕوخساری نەخشاند  دەستیم گرت تاوەکو گەشتینە نهۆمی سێیەم بینیم کە جۆنگکوک باش بووە هەستاوەتە سەر پێیەکانی خۆی وە جلێکی نوێی پۆشیبوو بانگم کرد


"جۆنگکوک"
ئاوڕی دایەوە بەڵام چاوەکانی فراوان بوو کە جیمینی بینی جیمین نزیک بویەوە لێی دەستەکانی لە دەوری جۆنگ کووک ئاڵاند و لە باوەشی گرت

"هیۆنگ"
بە دڵخۆشی وتی

"جۆنگ کووک"
جیمین زەردەخەنەی کرد چاوەکانی بە فرمێسک تەڕ بوو

"زۆر نیگەرانت بووم هیۆنگ تۆ باشیت...؟ هیچت بەسەر نەهاتووە..؟"

جۆنگ کووک بە نیگەرانیەوە هەمووی پرسیارەکانی بەیەکەوە وت


"زۆر باشم جۆنگ کووک بە تایبەت ئێستا کە تۆ ئەبینم و باشیت "

"ببورن کە ساتە ڕۆمانسیەکەتان تێک ئەدەم بەڵام کەسێکی تر ماوە هەردوکتان بیبینن"

بە پێکەنیەوە وتم هەردوکیان سەیری منیان کرد و پێکەنین بەیەکەوە ڕۆشتینە ئەو نهۆمەی یونگی لێیە لە پێشیانەوە دەڕۆشتم چونکە من شوێنی یونگیم دەزانی

هەر کە ئێمەی بینی هەستایەوە بەرەو لای جیمین و جۆنگکوک و دوبارە دەگریان بیرم لەوە ئەکردەوە ئایا هیچ پیوەندیەک هێندەی پەیوەندی هاوڕێیەتی جوانە.؟ جگە لەوەی خۆیان سەلامەت بوون بەڵام لەخەمی هاوڕێکانیاندا بوون من ئێستا بیر لەنامجون ئەوان دەکەمەوە دەبێت لەکوێ بن..؟


"کوڕە بچوکەکان هەردوکیان لێرەن"
بەزەردەخەنە شیرینەکەیەوە وتی کە پیشانی زۆر کەسی نادات

"هیۆنگ "
جۆنگکووک و جیمین بەیەکەوە وتیان

هەموو ئەوانەی لەوێ بوون بێدەنگ بوون بۆ ساتێک کاتێک دەنگێکی بەرز هات کە سەرچاوەکەی ژوری بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە بوو

"هاوڵاتیانی بەڕێز ئەو کەسانەی کە خەڵکی دەرەوەی کالیفۆرنیان کاتژمێر چواری ئێوارە بە فڕۆکەیەک کەلەلایەن وڵاتەکانیانەوە نێردراوە دەگەڕێندرێنەوە وڵاتی خۆیان "

ئێمە سەیری یەکترمان کرد و دڵخۆشبوین ئەوانەی لەو نەخۆشخانەیە لەگەڵ ئێمەدا بوون دڵخۆشبوون بەڵام هەندێکیان بە پێچەوانەوە دڵتەنگ بوون لەبەر ئەوەی تا ئێستاش نەیانتوانیەوە کەس و کاریان بدۆزنەوە یاخود کەسەکانیان مردوون

بەتەوای ئێرە بەجێدەهێڵین ئامادەنیم هەرگیز بگەڕێمەوە ئێرە تەنانەت نامەوێت لەهەواڵەکانیش بیبینم ئەوەندە ئازاربەخش بوو ناتوانم وێنای بکەم

کاتژمێر چوار

"دەی جۆنگکوک دوائەکەوین بۆ فڕۆکەکە "

ئەوەم وت کاتێک لەنهۆمی سێیەمەوە بەڕاکردن هەوڵمان ئەدا خێراتر بگەینە لای فڕۆکەکە
کە گەشتین یونگی و تایهیۆنگ و جیمین و جین لەوێ وەستابوون ئێمەش گەشتینە لایان بۆ کۆتا جار سەیری نەخۆشخانەکەم کرد وەک یەکەم ڕۆژ قەرەباڵغی پێوە دیاربوو چەندین سەیارە دەهاتن کە تەرمی کەسە مردوەکانی تێدابوو

زۆربەیان لەسەر مردوەکانیان دەگریان هەندێکیان دانیشتبون بە شوێن ئازیزەکانیاندا وێڵ بوون





چاوەڕوان نەڪراو  J.JkWhere stories live. Discover now