chapter 3

113 19 8
                                    

گەشتینە شوێنەکە ئوتێلی لێنەبوو بەڵکوو ڤێلای گەورەی لێبوو کە بە کرێ ئەگیران بۆ ماوەیەکی کاتی هەژوو شوێنێک سەوزایی بوو وە نافورەیی ئاوی زۆری لێبوو پڕ بوو لە گەشتیار هەموویان زۆر دڵخۆش دەردەکەوتن

ڕۆشتینە ئەو ڤێلایەی کە بۆ بەشەکەی ئێمە بەکرێ گیرابوو بەختی من ڕۆزی لەبەشەکەی من بوو ئەگینا ئەبوایە ژورەکەم لەگەڵ کوڕێک بەشکردبا یاخود تەنیا بوبام

ڕۆشتینە ژورەکە زۆر خۆش و گەورە بوو بە ڕەنگێکی پەمەی کاڵ و سپی ڕازێندرابویەوە جانتاکەم داناو جلەکانم ڕێک خست ڕۆزیش بەهەمان شێوە زۆرم برسی بوو

" ڕۆزی وەرە بڕۆین نان بخۆین "

سەری لەقاند  ڕۆشتینە دەرەوە هەموویان وەستابوون بۆ ئەوەی نان بخۆین 

زیاد لە 15 مامۆستا لەگەڵمان هاتوون هەموویان سەرپەرشتی قوتابیەکانیان ئەکرد لەدەرەوەی ڤێلاکە مێزێکی گەورەی لێبوو هەموومان لەوێ دانیشتین خواردنمان ئەخوارد

"جۆنگکوک تکایە ئەو ئاوەم بدەرێ "

  تایهیۆنگ وتی بەتکاوە جۆنگکوک ئاوەکەی نزیک کردەوە لەدەستی تایهیۆنگ بەڵام هەر کە ویستی بیگرێت جۆنگکوک لایبرد تایهیۆنگ وتی


"یاا جۆنگکوک"
بەتوڕەیەوە وتی ئێمەش هەموومان پێئەکەنین

" ها.... بیگرە "
منیش ئاوەکەم پێدا تاوەکو نەبێتە شەڕ هەر خۆی هەموو جارێک وەک منداڵ شەڕ دەکەن

دوای تەواو بونی نان خواردن دانیشتبووین لەسەر کورسیەکانی نزیک مەلەوانگەکە

جۆنگ کووک لەتەنیشت من دانیشتبوو جیمینیش موبایلەکەی بەدەستەوە بوو نازانم چی ئەکرد بەڵام وتم

"باشە لە کاتێکدا دەریای لێیە بۆچی مەلەوانگەیان داناوە ..؟ "

"ئاهـ ... نۆڤا ئەگەر بچیتە دەریاکە سەلامەت نیە لەوانەیە شەپۆلی دەریاکە
لەگەڵ خۆی بتبات بتکاتە خواردنی قرشەکان بەڵام مەلەوانگەکە سەلامەترە "

جۆنگکوک وای وت لەکاتێکدا بە هێواشی بە گاڵتەوە کێشای بەسەرمدا

"بۆ ئەوە پرسیارم نەکرد پیامبکێشیت"
وام وت کاتێک دەستم بەسەرمدا ئەهێنا

"دەی قوتابیەکان یاری بالە ئەکەین کۆببنەوە گروپەکان دیاری ئەکەم "


م

امۆستا چۆی ئاگاداری ڪردبینەوە ئێمەش هەموومان کۆبوینەوە بۆ یاری ڪردن

چاوەڕوان نەڪراو  J.JkWhere stories live. Discover now