chapter 9

87 16 6
                                    

NOVA POV

دوێنێ شەو تایهیۆنگم ناردە لای یونگی منیش لای جۆنگکوک مامەوە بەڵام مێشکم لای
ئەوانی ترە تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نیە دڵنیام دایک و باوکم هەواڵەکەیان بیستوە ئێستا زۆر نیگەرانن

دوو ڕۆژە هیچ شتێکم نەخواردوە جگە لەئاو هەست ئەکەم چیتر هیچ وزەیەکم پێ نیە برینەکانیشم تیمار نەکردوە بەڕاستی هەست بەئازار ئەکەم ئازاری دڵم لەبەر ئەم کارەساتە ئازاری سەرم لەبەر برینەکەم وە ئازاری گەدەم لەبەر ئەوەی هیچ شتێکم نەخواردوە ئای لەم چارەنوسە بەڵام من پێی ڕازیم

"جۆنگکوک هەستە کەمێک خواردن بخۆ"
پاڵکەوتبوو دیار بوو بیری ئەکردەوە بەڵام کە گوێی لەدەنگم بوو سەیری کردم

"باشە نۆڤا"

"خۆم پێتی ئەدەم نامەوێت ئازارت پێبگات "

بەهێواشی هەستا پاڵی دایەوە بە دیوارەکەوە هەستم پێکرد کە ئازاری هەیە بەڵام نەمئەتوانی هیچ شتێکی بۆ بکەم کەمێک خواردنم لە پەرستارێک داواکرد کە قاپێک سوپ بوو بەڵام بۆ جۆنگکوکم هێنا هەمووی خوارد دیارە برسی بووە

"سوپاس نۆڤا"
بە زەردەخەنەوە وتی

کەمێک بیری کردەوە بەڵام نازانم بیری لەچی کردەوە لەپڕ سەیری کردم منیش وام ئەزانی ئازاری هەیە

"چیبوو جۆنگکوک باشیت؟"
بە نیگەرانیەوە وتم

"نۆڤا خۆت هیچ شتێکت خواردوە؟"
بە نیگەرانیەوە سەیری چاوەکانی دەکردم

"بەڵێ منیش خواردومە "
زەردەخەنەم کرد نەمویست مێشکی بەوە سەرقاڵ بکات

"وامئەزانی نەتخواردوە بۆ چرکەیەک خۆم تاوانبارکرد کەهەموویم بەتەنها خوارد "
جۆنگ کووک وتی و هەناسەیەکی ئاسودەی دایەوە

"نا خەمت نەبێت"

"نۆڤا"
سەیری چاوەکانیم کرد

"سوپاس "
هێشتا سەیری چاوەکانی دەکردم

"بۆ چ شتێک ؟"

"لەبەر ئەوەی ئاگاداری من بویت ئەم دوو ڕۆژە "

"سوپاس ناوێت کووک ئەگەر منیش بومایە بێگومان بووم لەوەی تۆش هەروات ئەکرد "

"بێگومان وامئەکرد"

خەندەیەکم کرد سەیری چاوەکانیم کرد

"جۆنگکوک"

"همم"

"بیرت دێت ئەو شەوە یاری ڕاستی و بوێریمان کرد ؟"

چاوەڕوان نەڪراو  J.JkWhere stories live. Discover now